سووپای سووریای ئازاد 8 چەكداری حیزبوڵڵا دەكوژن

29-06-2013
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو - هەولێر

ئەنجوومەنی لەشكری سوپای سووریای ئازاد رایگەیاند، 8 چەكداری حیزبوڵڵای لوبنانییان لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە شام كوشتووە.

لە بەیاننامەیەكدا ئەنجوومەنی سوپای سووریای ئازاد رایگەیاند "ئەو 8 چەكدارە ویستوویانە خۆیان بگەیەننە ناوچەی سەیدە زەینەب، بەڵام كوژراون".

بەپێی زانیارییەكانی كۆمیتەی هاوڕیزیی ناوخۆیی شۆڕشی سووریا دوێنێ 28/6/2013 لە سەرانسەری سووریا 37 كەس كوژراون، لەنێو كوژراوەكانیشدا 5 ژن و 3 منداڵ هەن.

كۆمیتەكە ئەوەشی راگەیاندووە "فڕۆكە جەنگییەكانی رژێمی سووریا 315 ناوچەیان بۆردو‌ومان كردووە‌و 94 ناوچە رووبەڕووی هێرشی رۆكێت بوونەتەوە".

هاوكات ئەوەش خراوەتەڕوو لە 85 ناوچەی جیاجیا لە سووریا شەڕو پێكدادان لەنێوان سوپای سووریای ئازاد و هێزەكانی رژێمی سووریا روویداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە