ئەریحا.. 20 كەس بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی جەنگی گیانیان لەدەستدا

03-08-2015
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن ئەریحا
A+ A-
رووداو - ئاژانسەکان

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی جەنگی لە شاری ئەریحا-ی سەر بە پارێزگای ئەدلەب كە لەژێر دەستی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنە زیاتر لە ٢٠ کەس کوژران و ١٠٠ی دیکەش برینداربوون.

تۆڕی " سووریا موباشیر" لە زاری شایەتحاڵانەوە باسی ئەوە دەکات " ئەمڕۆ 3ی ئاب بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەك لە بازاڕێكی قەرەباڵخی سەوزەفرۆشتن ژمارەیەك كەس كوژراو و برینداربوونە".

وەكو لە وێنە و گرتە ڤیدیۆییەكان كە چالاكوانان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر بڵاویانكردووەتەوە دەردەکەوێت، بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆکەكە زیانی زۆر بەو شوێنە گەیشتووە ، "تۆڕی سووریا"ش دوای رووداوەكە رایگەیاندووە كە "فڕۆكە سوورییەكە بەهۆی هەڵەیەكی تەكنیكییەوە كەوتووەتە خوارەوە".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە