رووداو - هەولێر
زوها حەدید، ئەندازیاری بەنێوبانگی عێراقی لەتەمەنی 65 ساڵی بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی كرد.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 31-3-2016 زوها حەدید، ئەندازیاری بەنێوبانگی عێراقی کۆچی دوایی كرد.
لە لیستی 100 تەلارسازە گهورهكهی جیهاندا تەنیا یەک ژن هەیە، ئەویش زوها حەدید، شاژنی دیزاین و تەلارسازی عێراقییە.
زوها حەدید کچی وەزیری دارایی پێشووتری عێراقە و لە ساڵی 1950 لە بەغداد لەدایکبووە و قۆناغی ناوەندی وئامادەیی لەوێ تەواو کردووە. بەکالۆریۆسی لە ماتماتیکدا لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت لەساڵی 1971 بەدەست هێناوە و بڕوانامەی خوێندنی باڵای تەلارسازی لە لەندەن لە ساڵی 1977 بەدەستهێناوە.
لە 2016ـدا مهدالیای زێڕینی پاشایهتی بهریتانیای پێبەخشرا، كه لهساڵی 1848ـەوه ئهم مهدالیایه بهباشترین تەلارسازی ئهو وڵاته دهبهخشرێت.
حەدید، کە زیاتر بە ناسنامە بەریتانییەکەی ناسراوە لە جیهاندا، زیاتر لە هەزار پڕۆژهی سهرنجڕاكێش و گهورهی له 44 وڵات دیزاین كردووه.
زوها حەدید كێیە؟

ناوی تەواوی: زوها محەممە حەدید
لە 31-10-1950 لە شاری بەغدا لەدایكبووە
لە 31-3-2016 لە تەمەنی 65 ساڵی لە شاری میامی ئەمریكا کۆچی دوایی كرد
خاوەنی رەگەزنامەی عێراقی و بەریتانی بوو
بەشی ماتماتیكی لە زانكۆی ئەمریكی لە بەیروت خوێندنەوە و دواتریش بۆ خوێندنی ئەندازیاری چووەتە لەندەن
خاوەنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتییە لە بواری ئەندازیاری
لە ساڵی 2014 بووە یەكەمین ژن خەڵاتی بەنێوبانگی پرۆزكەری پێبەخشرا
دوایین زانكۆ، كە وانەی تێدا گوتوەتەوە زانكۆیەك بوو لە شاری ڤیەننا لە نەمسا، لە چەندین زانكۆی دیكەی بەنێوبانگی جیهان وانەی ئەندازیاری گوتووەتەوە.
بەشێك لە كارە بەنێوبانگەكانی:

پردی پاڤیلۆن لە زاراگۆزای ئیسپانیا

باڵەخانەی ناوەندی BMW لە ئەڵمانیا

وێستگەی ئاگری ڤیترا لە ئەڵمانیا

سەنتەری ماگی لە كیركادلی

سەنتەرێكی هونەری لە ئۆهایۆی ئەمریكا

سەنتەرێكی زانستی لە ئەڵمانیا

مۆزەخانەی زانكۆی میشیگان لە ئەمریكا

سەنتەری خوێندنەوە و فێربوون بە هاوكاری ئەندازیار لاورا سپینادێڵ

سەنتەری حەیدەر ئەلیڤ لە باكۆی ئازەربایجان

مۆزەخانەیەك لە گلاسگۆ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ