رووداو- هەولێر
هەرجارە و لایەنیک لە پەرلەمانی عێراق پێش دەستپێکردنی دانیشتنی پەرلەمان قورئان دەخوێنێت، پێش دەستپێکردنی دانیشتنی ئەمڕۆش پەرلەمانتارێکی کورد ئایەتیکی لەبارەی جێهێشتنی دەسەڵات خوێندەوە.
دکتۆر عەرەفات کەرەم، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، قورئان خوێندنەوە لە پەرلەمانی عێراق بووەتە بەشبەشکاری "موحاسەسە" و ئەمڕۆ نۆرەی کورد بوو و سەلیم جبوری داوای لێکردم قورئان بخوێنم.
دکتۆر عەرەفات کەرەم، روونیکردەوە، هەندێک گوتیان ئایەتی ( واعتصموا بحبل الله جميعا ولا تفرقوا) بخوێنم، منیش گوتم زۆرمان ئەو ئایەتە خوێندووە، تاوەکو ئێستا یەکگرتوو نەبووینە، بۆیە ئایەتێکی دیکە دەخوێنم کە پەیوەندی بەو دۆخەی ئەمڕۆی عێراق و دەسەڵاتەوە هەبێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی پارتی هەروەها دەڵێ "من، ئایەتی (قُلِ اللهمَّ مالِكَ الْمُلْكِ تُؤْتِي الْمُلْكَ مَنْ تَشاءُ وَتَنْزِعُ الْمُلْكَ مِمَّنْ تَشاءُ وَتُعِزُّ مَنْ تَشاءُ وَتُذِلُّ مَنْ تَشاءُ بِيَدِكَ الْخَيْرُ أنك عَلى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) کە دەکاتە ئایەتی 26 سوڕەتی ئالیعومران-م ، خوێندەوە، ئایەتەکە باسی موڵک و سامان و دەسەڵات دەکات ، کە لە کۆتاییدا هەر دەبێت بەجێی بهێڵیت و بگەڕێتە لای خودا و هەموو هەر هی ئەوە". ئەمەش وەک بەیەکەوە گرێدانێک بوو بۆ دۆخی ئێستای عێراق و دەسەڵاتی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
ئەو پەرلەمانتارە گوتی دوای تەوابوونی خوێندنەوەی سورەتەکە، تەواوی پەرلەمانتاران پێیان گونجاو بوو و، گوتیان: خوێندنی ئەو ئایەتانە لە شوێنی خۆی بووە. ئەو، رەتیکردەوە پەرلەمانتارە شیعەکان ناڕەزاییەتیان دەربڕیبێت و، گوتی: بەپێچەوانەوە زۆر بە گونجاویان زانی.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ