رووداو- هەولێر کەناڵی فەرمی حکومەتی عێراق لەسەر زاری فەریق روکن محەممەد عەسکەری، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە، کە یەکەم دوو فڕۆکەی سوخۆ لە جۆری ٢٤ی رووسی ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا. محەممەد عەسکەری، راشیگەیاند ئەو دوو فڕۆکەیە راستەوخۆ دەچێتە بواری خزمەتگوزاری و هاوکێشەی جەنگەکە دەگۆڕێت. پێشتر عەباس بەیاتی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق و سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا گەیشتنی ئەو دوو فڕۆکەی راگەیاندبوو و ئاماژەی بەوەشدابوو لە چەند کاژێری داهاتوودا دەچێتە بواری خزمەتگوزارییەوە. نووری مالیکى، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی گوتوویەتی "خوا یاربێت لە ماوەى هەفتەیەکدا ئەو فڕۆکانە دەستبەکاردەبن و تیرۆریستانی داعش لەناو دەبەن".
تەندروستی31-10-2026کەمپینی شەرم مەکە کۆتایی هات و زیاتر لە سێ هەزار و 600 خانم بە خۆڕایی پشکنینیان بۆ کرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست31-10-2026سەرکردەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل: پێویستە هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنە عەرەبییەکان بکەین