- محەممەد فوئاد مەعسووم هەورامی . لەساڵی 1938 لە كۆیە لەدایكبووە.
- باوكی لەسەردەستی مەلای گەورەی كۆیە ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە .
- لە منداڵییەوە هاوڕێی مام جەلال بووە و، مام جەلال دواتریش وەك سەركردەیەكی رۆشنبیری یەكێتی پشتی پێبەستووە .
- ساڵی 1958چووەتە و بڕوانامەی دكتۆرای لە زانكۆی ئەزهەر لەسەر فەلسەفە وەرگرتووە.
- بەهۆی هەڵوێستە خراپەكانی شیوعییەكانی سووریا لەسەر كورد ، وازی لە ئەندامێتی حیزبی شیوعی عێراق هێناوە .
- ساڵی 1964دەبێتە ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستان.
- ساڵی 1973تاوەكو هەرەسی شۆرش ، لە قاهیرە نوێنەری بارزانی و شۆڕشی كوردستان بووە.
- ساڵی 1976 یەكێكبووە لە دامەزرێنەرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
- تاوەكو ساڵی 1992 سكرتێری یەكێتیی شۆڕشگێران بووە لەنێو یەكێتیدا.
- ساڵی 1986 لەگەڵ ئیدریس بارزانیدا رۆڵێكی گرنگی گێڕاوە لە رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی ، كە ئەنجامەكەی پێكهێنانی بەرەی كوردستانی بوو.
- ساڵی 1992بووە سەرۆكی یەكەمین كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان .
- لە رۆژی دامەزراندنی یەكێتییەوە ، بەردەوام ئەندامی مەكتەبی سیاسی یان كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی ئەو حیزبە بووە.
- ساڵی 2004 بووەتە سەرۆكی یەكەمین پەرلەمانی كاتیی عێراق.
- دوو خول سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كوردستان بووە لە پەرلەمانی عێراق.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ