رووداو-موسڵ
له ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی بەلەمێک له دوورگه‌ی گه‌شتیاری له موسڵ تاوەکو ئێستا 93 کەس خنکاون
23:00 سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ قوربانیانی موسڵ دەنێرێت
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ قوربانیانی موسڵ دەنێرێت و تێیدا هاتووە: "وەک چۆن لەشەڕی تیرۆریستانی داعش دەرگای کوردستان بۆ خەڵکی مەدەنی شاری موسڵ کراوەبوو ئێستاش داموو دەزگاکانی حکومەتی هەرێم ئامادەیی بەهاناوەچوون و چارەسەری هەموو بریندارانی هەیە بۆ لیقەوماوانی ئەم کارەساتە".
دەقی پەیامەکە
بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ لە ئاکامی وەرگەرانی بەلەمێک لەرووباری دیجلە لە شاری موسل کە ژمارەیەک لە قوربانی و برینداری لێکەوتەوە.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی وهاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی کەس و کاری قوربانیانی ئەو رووداوە دڵتەزینەو دانیشتیوانی شاری موسل ودەورووبەری دەکەین.
هەروەها ڕایدەگەیەنین وەک چۆن لەشەری تیرۆستانی داعش دەرگای کوردستان بۆ خەڵکی مەدەنی شاری موصل کراوە بووە لە ئێستاشدا داموو دەزگاکانی حکومەتی هەرێم ئامادەیی بەهاناوەچون و چارەسەری هەموو بریندارانی هەیە بۆ لیقەوماوانی ئەم کارەساتە.
جارێکی تر هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین و لەخودای گەورە داواکارین قوربانیان بە بەهەشتی خۆی شادبکات و شیفای خێرای بریندان بدات.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
21:20 سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی موسڵی کرد
سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە موسڵ بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری رووداوەکەی موسڵ بکات.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە رووباری دیجلە بەلەمێک نقومبوو و زیاتر لە 90 کەس خنکان، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی موسڵی کرد.
پێشتر نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین و داوامانکردووە بە خێرایی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی رووداوەکە بکرێت و دەبێت لەماوەی 24 کاژێردا راپۆرتی لێکۆڵینەوەکە پێشکەش بە نووسینگەکەی سەرۆکوەزیران بکرێت.
سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان رایدەگەیێنێت له نزیکه‌وه چاودێریی دۆخه‌که و پێشهاته‌کانی موسڵ ده‌که‌ن، هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له ئاماده‌باشیی ته‌واودان بۆ هه‌موو پشتیوانی و هاوکارییه‌ک.
دەقی پەیامی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئه‌وپه‌ڕی هاوده‌ردی و هاوخه‌میی قووڵی خۆمان بۆ خانه‌واده و که‌سوکاری قوربانیانی ڕووداوی ناخهه‌ژێنی ئه‌مڕۆی ژێرئاوکه‌وتنی به‌له‌مێکی گه‌شتیاری له ڕووباری دیجله‌دا له مووسڵ ده‌رده‌بڕین.
پرسه و سه‌ره‌خۆشییان لێده‌که‌ین و له‌م کاته سه‌خت و به‌ئازاره‌دا له‌گه‌ڵیانین. خوای گه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامییان پێ ببه‌خشێت و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ ڕزگاربووان ده‌خوازین. هیوادارین ڕووداوی دڵته‌زێنی وا دووباره قه‌ت نه‌بنه‌وه.
هه‌ر له ساتی یه‌که‌می رووداوه‌که‌وه له نزیکه‌وه چاودێریی دۆخه‌که و پێشهاته‌کان ده‌که‌ین، هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاراسته‌کراون و له ئاماده‌باشیی ته‌واودان بۆ هه‌موو پشتیوانی و هاوکارییه‌ک، نه‌خۆشخانه و به‌شه‌کانی فریاکه‌وتنیش له هه‌رێمی کوردستان له پێشوازیی لێقه‌وماواندان
خوای گه‌وره پشتیوان و هاریکار بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان
٢١/٣/٢٠١٩
20:05 سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ رووداوەکەی موسڵ دەنێرێت
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو رووداوە دەکات کە تێیدا زیاتر لە 70 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە لە ڕۆژی پێنجشەممە ۲۱/۳/۲٠۱۹لە ئاکامی نقومبوونی بەلەمێک لە ڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان بوونەتە قوربانی.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و دانیشتوانی شاری موسڵ دەکەم. لە خودای گەورە داواکارم سەبر و ئارامی بە کەسوکاری گیانلەدەستدراوان ببەخشێت و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران و دۆزینەوەی ونبووان دەخوازم،
مسعود بارزانی
۲۱/۳/۲٠۱۹
19:30 سەعد مەعن: 71 تەرم لە رووبارەکە دەرهێندراون
سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووباری موسڵ خنکاون گەیشتووەتە 71 کەس و تاوەکو ئێستا 71 تەرم دەرهێندراون.
18:30 نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق: بە خێرایی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی رووداوەکە بکرێت
نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین و داوامانکردووە بە خێرایی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی رووداوەکە بکرێت و دەبێت لەماوەی 24 کاژێردا راپۆرتی لێکۆڵینەوەکە پێشکەش بە نووسینگەکەی سەرۆکوەزیران بکرێت.
18:15 پۆلیسی فریاکەوتنی موسڵ: 66 کەس خنکاون و 28 کەسیش نەدۆزراونەتەوە
پۆلیسی فریاکەوتنی موسڵ نوێترین زانیارییەکانی لەبارەی رووداوەکەی موسڵ راگەیاند و بەپێی راگەیێندراوەکەیان تاوەکو ئیستا 66 تەرم دەرهێندراون، 61 کەس رزگارکراون و چارەنووسی 28 کەسیش نادیارە.
18:00 سامان بەرزنجی: نەخۆشخانەکانی هەولێر لە ئامادەباشیدان
سامان بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند: "تیمەکانی فریاکەوتن و ژمارەیەکی زۆری ئەمبوڵانسەکان بەڕێکەوتن بەرەو موسڵ بۆ بەهاناوەچوونی قوربانیان و گەیاندنی برینداران بۆ شاری هەولێر.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر گوتی: "نەخۆشخانەکانی هەولێر لە ئامادەباشیدان بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانی رووداوی نقومبوونی بەلەمەکەی شاری موسڵ".
17:41 وەزیری تەندروستی عێراق: تاوەکو ئێستا 66 تەرم دەرهێندراون
عەلا عەلوان، وەزیری تەندروستی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 66 تەرم لەنێو رووبارەکە دەرهێندراون. وەزیری تەندروستی عێراق هەروەها گوتی، لەگەڵ وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لەسەر خەتین و داوای هاوکاریمان لێکردوون و داوامانکردووە دەرگای نەخۆشخانەکانی هەولێریش کراوەبن بۆ هاوکاری قوربانییەکان.
17:15 رێکەوت حەمە رەشید: دە ئەمبۆلانس لە دهۆکەوە بۆ موسڵ نێردران
رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وەزیری تەندروستی عێراق پەیوەندی پێوە کردووم بۆ ئەوەی فریای بریندارانی رووداوەکەی موسڵ بکەوین و ئێستا 10 ئەمبۆڵانس لە دهۆکەوە بەرەو موسڵ رۆشتوون".
17:00 سەیدۆ حوسێن تاتانی: 10 کەس چارەنووسیان نادیارە
سەیدۆ حوسێن تاتانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ بەلەمێکی نەفەرهەڵگر بە ژمارەیەک سەرنشینەوە وەرگەڕا، کە لەنێویدا ژن و منداڵیش هەن. بەو هۆیە چەند کەسێک خنکاون و ژمارەیەکی کەسیش رزگار کراون."
سەیدۆ حوسێن، گوتی: "رووداوەکە لە ناوچەیەکی گەشتیاری بەناوی (جەزیرە سیاحی) و لەسەر رووباری دیجلە لەبەشی باکووری موسڵ نزیک بە هۆتێل نەینەوا روویداوە. ئەوەی زانراوە تاوەکو ئێستاش 10 کەس چارەنووسیان نادیارە."
لە سەرەتای رووداوەکەوە سه‌رچاوه‌یه‌ك به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی بەلەمێک له دوورگه‌ی گه‌شتیاری لەناوچەی غاباتی؛موسڵ له‌سه‌ر رووباری دیجله، لانیكه‌م 40 كه‌س خنكاون، كه ئافره‌ت و منداڵیشیان تێدابووە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تیمه‌كانی پۆلیسی رووباره‌كان، له هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خنكاون و هەروەها ده‌رهێنانی ته‌رمی خنكاوه‌كان.
دوێنێ چوارشه‌ممه 20-3-2019 فه‌رمانگه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی موسڵ، هۆشداریدا به زیادبوونی ئاستی ئاوه‌كانی دیجله به‌هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی به‌نداوی موسڵ، به‌ڵام كارگێڕی دوورگه‌ی گه‌شتیاریی گوێی به‌رێنماییه‌كانی فه‌رمانگه‌كه نه‌داوه.
داڕشتنەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ