رووداو- تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەکدارانی داعش گرتەیەکی ڤیدیۆییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تایبەت بە خۆیان بڵاوکردووەتەوە کە لە بەنداوی سامەرا وێنەی گیراوە کە تێدا دەردەکەوێت، دەستیان بەسەر دەیان تانک و زیپۆشی حەشدی شەعبیدا گرتووە. وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت ژمارەیەک زۆری چەکی ئەمریکی نوێ و چەکی رووسی نوێ و دەیان پارچە چەکی دیکەی تایبەت بە حەشدی شەعبی کەوتوونەتە دەستی داعش. چەکدارێکی داعش لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کەلوپەلەکان هیندە زۆرن دەتوانن بەهۆیەوە بۆ مانگێک لەو سنوورە. شەڕی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی عێراقی پێ بکەن.
سووریا05-08-2026بانکی ناوەندیی سووریا وادەی گۆڕینەوەی دراوە کۆنەکەی لە پارێزگاکانی رۆژهەڵات درێژکردەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان05-08-2026نرخی مریشک دابەزیوە؛ خاوەن پرۆژەکانی پەلەوەر دەڵێن نیوەی پەلەوەرەکانیان مرداربوونەتەوە