رووداو - هەولێر
شێخ قەیس، سەرۆكی میلیشیاكانی عەسایب ئەهل حەق لە عێراق هەڕەشەی كوشتن لە هاونیشتمانیانی كورد دەكات لە هەرشوێنێكی عێراق بن. ئەو سەركردایەتی كورد تۆمەتبار دەكات بەوەی لە عێراق روودەدات.
سەرۆكی میلیشیاكانی عەسایب ئەهل حەق دەڵێ "كورد بەشداربوون لەو پیلانەی بۆ موسڵ دانراو بارزانی و دووری كردوویانە". مەبەستی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عیزەت دووری، سەرۆكی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە.
ئاماژە بەوەشدەكات، كە هەوڵدەدەن لە هەموو ئامانجە ئابووری و سیاسییەكانی كوردستان بدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ