رووداو- ئەلسەباح
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە دابەشكردنی پارچە زەوییەك بۆ هەر هاووڵاتییەكی هەژاری عێراق.
بەپێی بەیاننامەیەكی ئەنجوومەنی وەزیران، لەمیانەی كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارەی 26ی رۆژی سێشەممە 18-6-2013، "بڕیاردرا 2 ملیۆن پارچە زەوی بەسەر هەژارانی وڵات دابەش بكرێت".
وەك بڕیارە هەر پارچەیەك لەو زەوییانە 150 مەتر چوارگۆشە دەبێت، كە بەپێی كۆمەڵێك رێنمایی و رێكاری یاسایی دەبێت و بە چەند قۆناخێك دابەشدەكرێت.




