سەرۆككۆماری عێراق و سێ جێگرەكەی كۆدەبنەوە

18-09-2014
سەمیع زوبێر
نیشانەکردن فوئاد مەعسووم مالیکی نوجەیفی عەلاوی
A+ A-

رووداو ـ بەغدا

نووسینگەی سەرۆككۆماری عێراق رایگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆككۆماری عێراق لەگەڵ سێ جێگرەكانی كۆبووەوە.

نووسینگەی تایبەتی فوئاد مەعسوم سەرۆككۆماری عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە، رایگەیاند: " لە رۆژی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی كۆمار لە 8ی ئەم مانگە ئەمڕۆ پێنج شەممە 18/9 یەكەمجارە فوئاد مەعسوم سەرۆككۆماری عێراق لەگەڵ نووری مالیكی، ئوسامە نوجێفی و ئەیاد عەلاوی جێگرانی سەرۆككۆمار كۆدەبێتەوە".

لە 9 ی ئەم مانگەش سەرۆككۆمار بەجیا لەگەڵ هەریەك لە نووری مالیكی و ئوسامە نوجێفی كۆبووەوە، هەروەها لە 11 ی ئەم مانگەش پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی كردووە.

ئەمەش یەكەم كۆبوونەوەی فوئاد مەعسوومە لەگەڵ هەرسێ جێگرەكانی.

لە سەرەتای ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق متمانەی بەخشیە پێكهاتەی حكومەتی حەیدەر عەبادی و  هەرسێ جێگرانی سەرۆككۆماری عێراق نووری مالیكی و ئوسامە نوجێفی و ئەیاد عەللاوی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە