رووداو - بێجی چەکدارانی داعش دەچنە ناو بێجی و سوپای عێراقیش دەڵێ شەڕ بەردەوامە. پەیجەکانی داعش ڤیدیۆیەک بڵاودەکەنەوە و دەڵێن چەکدارەکانیانن لە ناو بێجی. سوپای عێراقیش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە شەڕێکی قورس بەڕێوە دەچێ، بەڵام دڵنیایی دەدەن کە پاڵاوگەی بێجی پارێزراوە لەلایەن سوپاوە.