رووداو- هەولێر
زیاتر لە 100 سەربازی كوردی سەر بە هێزەكانی گاردی نیشتمانی عێراق لە بارەگای "كردە تایبەتەكانی تكریت"، گەمارۆدراون و داعش هەڕەشەیان لێدەكات، كە ئەگەر لەماوەی 2 كاژێردا شوێنەكەیان چۆڵ نەكەن بەسەریاندا دەدەن.
سەربازێكی ناو ئەو هێزانە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئێمە زیاتر لە 100 كوردی سەر بە گاردی نیشتمانی عێراقین و لە بارەگای كردە تایبەتەكانی تكریت گەمارۆدراوین و رێگای دەرچوونمان نییە".
ئەو سەربازە كوردەی گاردی نیشتمانی عێراق گوتیشی "داعش مۆڵەتی دوو كاژێری داوە، كە ئەگەر بارەگاكە چۆڵ نەكەین بەسەرماندا دەدات، ئێستاش ئێمە نازانین چی بكەین و رێگای دەرچوونمان نییە".


