مالیكی لە چەند داواكراوێك خۆشدەبێت كە لە دژی داعش دەجەنگن

06-01-2014
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن مالیکی داعش
A+ A-
رووداو – العالم

سەرچاوەیەكی سیاسی پلەبەرز بە ماڵپەڕی " عالەم" ی راگەیاندووە كە رۆژی شەممە  نو‌وری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێكی تایبەتی واژۆ كردووە، لەنێویاندا لە چەند كەسێكی داواكراوی دەوڵەت خۆشبووە دوای ئەوەی دەركەوتووە، كە ئەوان لە دژی داعش لە شاری رو‌ومادی دەجەنگن.

هەمان سەرچاوە دەڵێ "ئەم بڕیاری لێخۆشبوونانە چەند كەسێكی سەر بە هەندێك لە عەشیرەتە دیارەكانی وەك ئالبو فراج و ئالبو زیاب-ی گرتووەتەوە".

سەرچاوەكە گوتو‌وشیەتی " ئەو چەكدارانەی عەشیرەتەكان، كە لە دژی قاعیدە لە رو‌ومادی دەجەنگن بە بەردەوامی چەك و پێداویستی سەربازییان لە سوپای عێراقەوە پێدەگات".

پەیامنێری رۆژنامەی عالەم لە ر‌وومادی دەڵێت "دەیان خێزان دەیانەوێت ر‌وومادی جێبهێڵن و رووبكەنە شاری هەولێر بەهۆی گرانبوونی گوزەران و خراپیی باری ئەمنی شارەكە".

بە گوتەی پەیامنێرەكە نرخی هەموو شتێك لە شارەكەدا بەرزبووەتەوە بۆ نمو‌ونە نرخی تەنها یەك بوتڵ غاز لە هەندێك شوێنی شارەكەدا بۆ 50 هەزار دیناری عێراقی بەرزبووەتەوە.

لەم دواییانەدا فەللوجە و ئەنبار زنجیرەیەك تو‌وندوتیژیان بەخۆیانەوە بینیوە لەنێوان هێزەكانی پۆلیس بە پاڵپشتی  عەشایرەكان لە دژی هێزەكانی داعش و لە ئەنجامیشدا چەند چەكدارێك كوژراون.

شاری روومادیش بۆ بەشی باكو‌ور و باشو‌ور دابەشبووە، كە بەشی باكو‌وری لەژێر دەستی سوپا و خەڵكی عەشیرەتەكاندایە و بەشی باشو‌وریش لەژێر دەستی داعشە، كە شەقام و بنكە سەربازییەكانی سوپا و پۆلیسیان كردووەتە مۆڵگەی خۆیان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە