كەسایەتی ئەبوبەکری بەغدادی لە زمانی هاوڕێیەكییەوە

04-05-2015
نیشانەکردن رووداو بەغدادی ئەبوبەکری بەغدادی شێخ ئیبراهیم
A+ A-
 رووداو – بەغدا
عومەر عەلی

ئەبوبەکر بەغدادی، بووەتە كەسایەتی جێی بایەخی ژمارە یەك بۆ میدیا و خەڵكی جیهان. ئەو ئێستا بە "مەترسیدارترین كەسی جیهان" دەناسێنرێت ، بەهۆی ئەوەی سەرۆكایەتی (دەوڵەتی ئیسلامی) ناسراو بە (داعش) دەكات كە ئێستا بە مەترسیدارترین رێكخراوی چەكداری توندڕەو دادەنرێت لە جیهاندا .


تۆڕی میدیایی رووداو ، بۆ یەكەمجار لە زمانی هاوڕێیەكی ئەبوبەکر بەغدادییەوە ، هەندێ زانیاری نەزانراو لەبارەی ئەو كەسایەتییە ئاڵۆز و شاراوەیە ئاشكرا دەكات .

ئێستا چی دەكات ؟
ماوەیەكە هەواڵی زۆر لەبارەی دووركەوتنەوەی ئەبوبەکر بەغدادی لە سەركردایەتیكردنی كردەییانەی داعش بڵاودەبنەوە، بەهۆی ئەوەی دەگوترێت گوایە لە هێرشێكی فڕۆكەكانی هاوپەیماناندا لە پارێزگای مووسڵ برینداربووەو ئێستا بڕبڕەی پشتی تەواو تێكچووە ، بەڵام ئەبو ئەسعەدی ئەنساری، گوتاربێژی داعش لە مووسڵ كە هەموو هەفتەیەك لە گوتارەكەیدا باسی رەوش و روانگەی داعش دەكات ، رایگەیاند كە ئەبوبەکری بەغدادی سەلامەتە و هەواڵی برینداربوونی راست نییە و ئێستا لە ئەنبار سەرپەرشتی شەڕ دەكات .

لە كوێوە دەستیپێكرد ؟

ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم بەدری ناسراو بە (ئەبوبەکر بەغدادی) ، ساڵی 1971 لە قەزای سامەڕای سەر بە پارێزگای سەلاحەدین لەدایكبووە . ساڵی 2010 بووەتە ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق، لە تەمموزی 2014دا خەلافەتی ئیسلامی راگەیاند و خۆیشی لە رۆژی 5ی تەمموزی 2014دا لە (مزگەوتی نوری گەورە ) وتاری نوێژی هەینی پێشكەش كرد وەكو خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی .

ئەبوبەکر بەغدادی ، بڕوانامەی بەكالۆریۆس و دكتۆرای لە زانكۆی ئیسلامی لە بەغدا بەدەستهێناوە . بەلانیكەم دوو هاوژینی هەیە . لە كۆتایی ساڵی 2004 لەلایەن ئەمریكییەكانەوە دەستگیركرا و تاوەكو ئازادكردنی لەساڵی 2006 لە سەربازگەی بوكا زیندانی بوو لە بەسرا . چەند رێكخراوێكی بچووكی دامەزراندووەو، دوای كوژرانی زەرقاوی لەلایەن ئەمریكییەكانەوە ، بووەتە كەسێكی دیار لەنێو لقی قاعیدەدا لە عێراق . دوای كوژرانی ئەبو حەمزەی موهاجیر ، بووەتە كەسی یەكەمی قاعیدە لە عێراق .

ئەبوبەکر بەغدادی ، تائێستا تەنیا یەك جار بەشێوەی ڤیدیۆیی دەركەوتووەو، چوار كاسێتی دەنگیشی بڵاوكردووەتەوە . خۆی لە دەركەوتن پاراستووە . ئەو كەسێك بووە لەنێو رێكخراوەكەشیدا زۆر جار بە دەمامكداری قسەی بۆ بەرپرسانی رێكخراوەكەی كردووە ، بۆیە ماوەیەك بە ناوی " شێخی دەمامكدار" نێوبانگی دەركردبوو . هەموو ئەوانەی پێش تێكەڵاوبوونی ئەبوبەکر بەغدادی لەگەڵ رێكخراوە چەكدارە توندڕەوەكاندا ئەویان دەناسی، دەڵێن كەسێكی زۆر قسەزان و لەسەرەخۆ و ئارام بوو .

هاوڕێیەكەی قسە دەكات

تائێستا هەموو شتێكی رێبەری دەوڵەتی ئیسلامیی ناسراو بە (داعش) تەمومژاوییە . تۆڕی میدیایی رووداو بۆ یەكەمجار زانیاری نەزانراو لەبارەیەوە ئاشكرا دەكات .

ئەبوبەکر بەغدادی ، ماوەیەك لە ساڵانی نەوتەكانی سەدەی رابردوودا لە گەڕەكێكی میللی شاری بەغدای پایتەختی عێراق ژیاوە. لە خوێندنەكەیدا هەر خەریكی شەریعەتی ئیسلامی بووە ، پێش ئەوەی ببێتە كەسی یەكەمی مەترسیدارترین گرووپی چەكدار لە جیهاندا .

بەپێی گێڕانەوەی دراوسێیەكانی ئەو مزگەوتەی ناوچەی تۆپچی كە ئەبوبەكر بەغدادی وتارخوێن و پێشنوێژكاری بوو ، بۆ (رووداو)، كەسایەتیی ئەبوبەكر بەغدادی زۆر دژیەكیی تێدابوو .   
قوتابیانی مووسڵ و دهۆكیش لە مزگەوتەكەی دەمانەوە

ئەبوبەكر بەغدادی لە مزگەوتی (حاجی زێدان) خوێندوویەتی كە بە قوتابخانەیەكی ئایینی دادەنرێت و شوێنی نووستن و مانەوەی ژمارەیەكی زۆر لەو قوتابیانە بوو كە خەڵكی مووسڵ و تكریت بوون و لە كۆلیژی شەریعەتی بەغدا دەیانخوێند ( كە ئەوەش بە رێككەوتن دەبێت لەگەڵ سەرپەرشتیاری مزگەوتەكە). ئەو كەسانەی كە حەزیان لە خوێندنی شەریعەتی ئیسلامی بوو، روویاندەكردە ئەو مزگەوتە.
 
باوكی محەممەد ، كەسێكی تەمەن 40 ساڵە و چەند ساڵێك لەگەڵ ئەبوبەكر بەغدادیدا ژیاوە . یەكەمجار سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا بەرامبەر ئەو وێنەیەی بەغدادی كە وەك مەترسیدارترین كەسی جیهان ناسێندراوە ، چونكە ئەوكاتەی ئەو ئەبوبەكر بەغدادی دەناسی، كەسێكی زۆر سادە و نادیاربووەو، هیچ جۆرە پێشبینییەكی بەوشێوەیەی لێنەكردووە.

باوكی محەممەد كە فەرمانبەرێكی حكومەتە لە بەغدا ، رازیبوو وەڵامی پرسیارەكانی رووداو بداتەوە ، بەڵام بەومەرجەی وێنە و ڤیدیۆیەكەی بڵاونەكرێتەوە
 
رووداو: بیرت لەچی دەكردەوە ئەوکاتەی بیستت ئەبوبەكری بەغدادی دامەزراندنی خیلافەتی ئیسلامیی راگەیاند و خۆیشی بووە خەلیفەی ؟

باوكی محەممەد: هیچ چاوەڕێ نەبووم رۆژێك لە رۆژان ئەو كەسە ئارام و لەسەرخۆیە لە مامەڵەكردنیدا لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووانی گەڕەكەكە ، ببێتە مەترسیدارترین كەس و مرۆڤكوژ و بەوشێوەیە توندوتیژبێت ، كە وایكرد بتوانێ دەست بەسەر پارێزگایەكی گەورەی وەك نەینەوادا بگرێت و بیكاتە بارەگای دەوڵەتەكەی .

رووداو : ئێوە كاتی خۆی بە چ ناوێك بانگتان دەكرد ؟

باوكی محەممەد : پێماندەگوت (مەلا) یان (شێخ ئیبراهیم ) ، بەدرێژایی ئەو ماوەیەی كە لە گەڕەكی تۆپچی دەژیا . لەوێ خانووێكی بەرامبەر مزگەوتەكە بەكرێ گرتبوو كە بریتی بوو لە دوو ژوور.

 رووداو : چۆن دەتوانی وەسفی كەسایەتی شێخ ئیبراهیممان بۆ بكەی ؟
 
نەیدەتوانی كۆنترۆڵی حوزەیفەی كوڕی بكات 

باوكی محەممەد : وەك كەسێكی ئاسایی دەردەكەوت ، زیاتر لەوەی وەك كەسێكی ئاینی و وتارخوێن دەربكەوێت . جارێك كوڕە بچووكەكەی خۆم بردە ماڵی ، چونكە زۆر لە نوێژكەرانی ناوچەكە منداڵەكانیان دەهێنایە لای بۆ ئەوەی قورئانیان بەسەردا بخوێنێت . ئەوكات وەڵامی دامەوەو گوتی: "ئەگەر خێر لەوەدابووایە، كوڕە هاروهاجەكەی خۆم پێ چارەسەر دەكرد ". كوڕەكەی ناوی حوزەیفە بوو ، زۆر هاروهاج بوو ، نەیدەتوانی كۆنترۆڵی بكات .

رووداو: ئایا هیچ سرووت و شتی تایبەتی هەبوو؟

باوكی محەممەد: هیچ شتێكی تایبەتی نەبوو ئاماژە بێت بۆ ئەوەی كە دەتوانێ سەركردایەتی كۆمەڵێك كەس بكات، هەروەها جلوبەرگەكانیشی كراس و
هەندێجار بۆ فەرمانگە  حكومییەكان تیشێرتی لەبەردەكرد  
پانتۆڵ بوون و هەندێجار تیشێرتی لەبەر دەكرد كە بۆ كاروباری خۆی دەچووە فەرمانگەكانی حكومەت . بەڵام لەكاتی پێشنوێژەكانیدا مێزەر و جوبەی لەبەردەكرد ، لەنێو مزگەوتیشدا بەزۆری جلوبەرگی ئاسایی عەرەبی لەبەر دەكرد ، واتە دشداشە و عەرەقچین .

رووداو : چۆن رۆژی خۆی بەڕێدەكرد ؟

باوكی محەممەد: شێخ ئیبراهیم پێیخۆش نەبوو بە تەنیا بژیت ، بۆیە بەردەوام برادەرەكانی لە دەوروبەری بوون ، لە مزگەوت و دەرەوەش هەر بەوشێوەیە دەژیا . بەڵام زۆربەی كاتی خۆی لەنێو مزگەوتدا بەسەردەبرد و خەریكی گوتنەوەی وانە ئاینییەكان بوو بە قوتابیانی شەریعە و هەروەها خەریكی خولەكانی لەبەركردنی قورئان بوو بە منداڵان . شێخ ئیبراهیم وتارخوێنی مزگەوت نەبوو ، تەنیا دووجار ئەو كارەی كردبوو، ئەوەندەی بەبیرم دێت لە ساڵی 1995 بوو كە چووە سەر سەكۆی وتاردان، بەڵام بەدرێژایی كات پێشنوێژكاری مزگەوت بوو . مزگەوتی گەڕەكی تۆپچی بریتی بوو لە قوتابخانەیەكی ئاینی و قوتابییەكان لە چەندین پارێزگاوە بۆی دەهاتن، وەك پارێزگاكانی: ئەنبار، مووسڵ، دهۆك و سەڵاحەدین و چەند شەوێك لە مزگەوتدا دەمانەوە . زۆربەی ئەوانەی لە دەوروبەری شێخ ئیبراهیم بوون لە دوای 2003 لەشەڕدا لەگەڵ ئەمریكییەكان كوژران. شێخ ئیبراهیم لەدوای 2004 بە تەواوی ونبوو و لە ناوچەی تۆپچی دیار نەما.

 رووداو: بەپێی نزیكییەكەت لێیەوە، پێشبینیت دەكرد رۆژێك لە رۆژان ببێتە رێبەری مەترسیدارترین گرووپی چەكدار لە جیهاندا ؟

باوكی محەممەد: ئەوەی جێی سەرنجە ، شێخ ئیبراهیمی پێش داعش بەتەواوی جیاوازبوو لەوەی ئێستا دەردەكەوێت . تەنانەت ئەوكاتەی پێشنوێژیی دەكرد ، هیچ ئەوەی لێ تێبینی نەدەكرا كە كەسێكی جیهادییە ، بەڵام رەوشەكە دواتر تەواو گۆڕا . دوای داگیركردنی عێراق و خاوەندارێتیكردنی لە بیری
 شێخ ئیبراهیمی پێش داعش بەتەواوی جیاوازبوو لەوەی ئێستا 
جیهادی ، جارێكیان بە رێكەوت لەشاری فەللوجە بینیم كە بۆ سەردانی خزمێكم چووبوومە ئەوێ . لەوێ سڵاوم لێكرد و پێمگوت تۆ لێرە چی دەكەی ، خۆ خزمەكانت لە سامەڕان ؟ ئەویش پێیگوتم : من ئێستا شەڕی ئەمریكییەكان دەكەم . ئینجا لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە گیرا و زیندانی كرا . پاشان هاوینی رابردوو لەسەر تەلەڤزیۆن بینیمان دەچێتە سەر سەكۆی مزگەوتی گەورەی مووسڵ و وتار دەدات ، ئەوكات یەكەمجار وامانزانی شێتە .

رووداو : واتە دەركەوتنی بەوشێوەیە بۆ ئێوە شتێكی سەیربوو ؟
 
باوكی محەممەد: سەرەتا دەزگا میدیاییەكان وێنەیەكی شێخ ئیبراهیمان بڵاودەكردەوە كە زۆر نزیك بوو لەشێوەی ئەو كەسەی ماوەیەك لەنێو ئێمەدا ژیابوو
 دەركەوتنەوەی بەوشێوەیە لە مووسڵ بۆ من سەدمە بوو
و وانەی شەرعی و لەبەركردنی قورئانی فێری منداڵەكانی ئێمە كردبوو . بەڵام سەیرەكە لە یەكەم دەركەوتنە تەلەڤزیۆنییەكەیدا بوو ، لە گوتارە بەنێوبانگەكەیدا لە مووسڵ . شتەكە بۆ من وەك سەدمە بوو . دواتر هەواڵی شێخ ئیبراهیم (ئەبوبەكر بەغدادی) بەشێوەیەكی بەربڵاو بەنێو گەڕەكی تۆپچیدا بڵاوبووەوە. لەخۆیان دەپرسی، دەبێ ئەوە هەمان شێخ ئیبراهیمە خاكەرا و ساكارەكەی لای ئێمە بێت؟

 رووداو : هیچ جارێك هەڵوێستێكی سەیر لەنێوان تۆ و بەغدادیدا دروستبووە ؟
 
باوكی محەممەد: جارێك یاریی تۆپی پێمان دەكرد لە گۆڕەپانی میللی گەڕەكی تۆپچی . گۆڕەپانەكە نزیكی مزگەوت بوو و دروست دەكەوێتە كارگەی چوت
  كە تووشی پێکان هات من چارەسەرم كرد
. ئەوكات لە یارییەكەدا پێی شێخ ئیبراهیم تووشی پێكانێكی سەخت بوو ، لەبەرئەوەی من شارەزای فریاگوزاری سەرەتایی بووم ، من چارەسەرم كرد ، بەڵام دوایی كە بەوشێوەیە بینیم زۆر پەشیمان بوومەوە و هەمیشە بە بنەماڵەكەم دەڵێم ئەگەر بمزانیبا دەبێتە مەترسیدارترین تاوانبار لە جیهاندا ، بەهیچ شێوەیەك لێی نزیك نەدەبوومەوەو چارەسەرم نەدەكرد و، ئەگەر بمزانیبا لاقەكەیم دەشكاند نەك چارەسەرم نەدەكرد . شێخ ئیبراهیم یاریزانێكی بەتوانای تۆپی پێ بوو ، راگرتنی زۆر زەحمەت بوو .

 رووداو : چۆن ئەوە لێكدەدەیەوە كە ئەو شێخ ئیبراهیمە ساكارە بووەتە رێبەری مەترسیدارترین گرووپی چەكدار لە جیهاندا ؟
 
باوكی محەممەد: شێخ ئیبراهیم خاوەن پەیوەندییەكی فراوان بوو لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە پیاوانی ئاینیدا. لەبەرئەوەی خەڵكی جیاواز لە پارێزگا جیاوازەكانی عێراقەوە دەهاتن و لە مزگەوتەكەی دەمانەوە . مزگەوتی حاجی زێدان وەك میوانخانەیەكی قوتابیانی شەریعەتی ئیسلامی لێ هاتبوو، بەشێوەیەكی بەردەوام سەردانیان دەكرد. بەڵام برادەری هەرە نزیكی شێخ ئیبراهیم كە بەردەوام سەردانی دەكرد (ئەبو زەهرا) بوو ، ئەبو زەهرا لە
 داعش دوای گرتنی مووسڵ نزیكترین هاوڕێی ئەبوبەکر بەغدادی سزا دا
ساڵانی نەوەتەكاندا برادەری بوو، ئەویش قوتابی كۆلیژی شەریعەت بوو . خەڵكی شاری مووسڵ بوو ، بەپێی زانیاریی من پێشنوێژكار و گوتارخوێنی مزگەوتێكی مووسڵ بوو، بە نێوەندی و میانڕەوی بەنێوبانگ بوو . لەگەڵ دەستگرتنی داعش بەسەر مووسڵدا ، ئەبو زەهرا وازی لە گوتاربێژی و پێشنوێژكاری هێنا و تەنیا وەك كەسێكی ئاسایی نوێژی دەكرد لە هەمان مزگەوتدا . دیارە كەسێك خەبەری لێدا لای داعش، ئەوانیش ئەبو زەهرایان گرت و ئەشكەنجەیان دا و سووكایەتیان پێكرد و، لێیانپرسی کە بۆچی دوای ئەوەی ئێمە هاتین وازت هێنا؟ ئەویش پێیگوتبوون من باوەڕم بە بیری تەكفیریی ئێوە نییە ، ئەوەش وایكرد كە سزای ساڵێك دەرنەچوون لەماڵی بەسەردا بسەپێنن .




مزگەوتی حاج زێدان لە تۆپچی، بەغدادی زۆربەی کاتەکانی خۆی تێدا بەسەردەبرد


  ماڵەکەی بەغدادی لە ناوچەی تۆپچی لە بەغدا

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە