عەبادی داوای لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ و دادگاییکردنی شەهرستانی دەکات

02-04-2016
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن عەبادی شەهرستانی
A+ A-

رووداو- بەغدا

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستەی دەستپاکی و دادگای راسپارد دەستبەجێ بەدواداچوون لەگەڵ ئەو گەورە بەرپرسانەی عێراق بکەن، کە لە دۆسیەی نەوت بە تێوەگلان لە گەندەڵی تۆمەتبارکراون.

رۆژی شەممە 2/4/2016، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستەی دەستپاکی راسپارد رێوشوێنی یاسایی بگرێتەر، هەروەها داواشی لە دادگا کرد دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەو راپۆرتە رۆژنامەوانییە بکەن، کە لەلایەن (فێرفاکس میدیا) و (هۆنینگاتن بۆست) بڵاوکرایەوە و، باس لەوە دەكات گەورە بەرپرسانی عێراق لە گەندەڵی گەورە و بەرتیلوەرگرتن تێوگلاون، لە گرێبەستە نەوتییەکانی حکومەتەکانی رابردوودا.

ماڵپەڕی (فێرفاکس میدیا) و (هۆنینگاتن بۆست) رۆژی 30 مانگی رابردوو لە راپۆرتێکدا گەورەرترین گەندەڵییان لە عێراقدا لە بواری نەوت ئاشکراکرد، لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە کراوە، حوسێن شەهرستانی، وەزیری خوێندنی باڵا، کە لە حكومەتی نووری مالیكیدا وەزیری نەوت بوو، لەو دۆسیەیەدا تێوگلاوە.

بەپێی راپۆرتەکە، لە گرێبەستە نەوتییەکاندا نزیکەی7 ملیۆن دۆلار بەرتیل وەرگیراوە و، بەشێکی پارەكە بە حوسێن شەهرستانی دراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە