ئەمیرێکی داعش بە جلی ژنانەوە دەستگیرکرا

02-04-2016
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن داعش
A+ A-

 رووداو- ئەنبار

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار دەستگیركردنی ئەمیری گرووپی داعشی لە شارەدێی کوبەیسە بە جلی ژنانەوە راگەیاند.
 
سعود حەرب عوبەیدی، گوتەبێژی فەوجی فریاکەوتنی 14 ی سوپای عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممە 2-4-2016، هێزە ئەمنییەکان عومەر لەتیف، ئەمیری سەربازی داعشیان لە ناحیەی کوبەیسە دەستگیرکرد.
 
گوتەبێژی فەوجی فریاکەوتنی 14 روونیکردەوە، ئەو ئەمیرەی داعش بە جلی ژنانەوە دەستگیرکراوە، لەو کاتەی هەوڵیداوە لە ناحیەکەدا رابكات.  

عوبەیدی ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە وردبینیکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکانی دانیشتووانی کوبەیسە، بەمەبەستی گەڕان بەدوای داواکراون، کە هەوڵدەدەن خەڵکانی مەدەنی بەکاربهێنن بۆ هەڵاتن یاخود لەڕێگەی لەبەرکردنی جلی ژنانەوە خۆیان بشارنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە