رووداو - بەغدا
په‌رله‌مانتارێكی عێراق رایدەگەیێنێ " سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق توانی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی له كابینه نوێیه‌كه‌ی حكومه‌ت دووربخاته‌وه، به‌ڵام له دیاریكردنی نوێنه‌رانی كورد شكستیهێنا".
میسال ئالوسی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی مه‌ده‌نی دیموكراتی بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ـی راگه‌یاند " حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌هه‌مان رێگەی سەد‌دام حوسێن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كورد كرد، كاتێك به‌رپرسانی باڵای بۆ پۆسته‌كانی ده‌وڵه‌ت دیاریده‌كرد".
ئالووسی دەشڵێت "ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بووین عه‌بادی له‌ڕێگه‌ی به‌ڵگه‌و رێكاره‌كانی ئامانجه‌كانی چاكسازیی بخاته‌ڕوو، به‌ڵام تووشی شۆك بووین له دوورخستنه‌وه‌ی سه‌ركرده گه‌وره‌كانی شیعه و به‌هه‌مان رێكاریش كورده‌كانی دوورخسته‌وه".
ئالوسی گوتیشی "ده‌بێت عه‌بادی و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌وه تێبگه‌ن كه كورد له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیموكراتی كۆمانده‌كاته‌وه".
هەروەها دووپاتیشیكردەوە "عه‌بادی و هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێكی دیكه‌ی به‌غدا پێیخۆشبێت یان نا، عێراق كۆمارێكی ئیتیحادی فیدراڵییه‌و بۆی هه‌یه له‌نێو پێكهاته‌كانی خۆی نوێنه‌ر هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌ی نییه نوێنه‌ری گه‌لێك هه‌ڵبژێرێت یاخود به‌ناوی ئه‌وان قسه بكات كه خوێن و قوربانی داوه".
له‌باره‌ی به‌شدارییكردنی كورد له كابینه‌ی داهاتوو، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی مه‌ده‌نی دیموكراتی جه‌ختی له‌وه كردەوە " كورده‌كان له یه‌كه‌م رۆژی سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشه‌كانیان درووشمی دیموكراتییان بۆ عێراق به‌رزده‌كرده‌وه و تاوه‌كو ئێستاش ده‌ستیان به‌و درووشمه‌وە گرتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی عه‌ره‌بی عێراقی له‌و هه‌ڵوێسته بگەن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ