هێزە عێراقییەكان گەیشتنە نێو هیت

02-04-2016
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن هیت سوپای عێراق داعش
A+ A-

رووداو- هەولێر

هێزەکانی عێراق چوونە نێو گەڕەکەکانی قەزای هیت لە پارێزگای ئەنبار.

نەعیم گعود، شێخی هۆزی نەمر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، هێزەکانی عێراق چوونەتە نێو گەڕەکەکانی قەزای هیت و بارەگای پۆلیسی قەزاکەیان کونترۆڵکردووەتەوە، کە دەکەوێتە گەڕەکی پیشەسازی.

نەعیم گعود هەروەها راشیگەیاند "هێزەکانی عێراق دەیان خێزانیان لە قەزای هیت رزرگارکردووە و بۆ شوێنیچكی ئارام گواستراونەتەوە، کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە گەمارۆدرابوون".

رۆژی پێنجشەممە 30-3-2016 ، هێزی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای هیتی لە رۆژئاوای ئەنبار راگەیاند.

ئەو کات لیوا روکن ئیسماعیل مەحلاوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی  گوت: "هیواخوازین لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو قەزایە کۆنترۆڵ بکەینەوە".

قەزای هیت گرنگییەکی زۆری ستراتیژی بۆ سوپای عێراق هەیە، چونکە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەم ناوچەیە رێگەخۆشکەرە بۆ کردنەوەی رێگە لەنێوان بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد و ناوەندی شاری رومادی، هەروەها شکاندنی گەمارۆی داعش بۆسەر شاری حەدیسە و بەغدادی لە رۆژئاوای ئەنبار کە ماوەی ساڵێکە بەردەوامە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە