وەزیری گواستنەوەی عێراق سوپاسی هێزی پێشمەرگە دەکات

01-09-2014
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
نیشانەکردن سلێمان بەگ
A+ A-

رووداو- سلێمان بەگ

وەزیری گواستنەوەی عێراق دەڵێ سوپای عێراق بە هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە توانییان ناحیەی سلێمان بەگ کۆنترۆڵبکەنەوە.

هادی عامری، وەزیری گواستنەوەی عێراق و سەرۆکی رێکخراوی بەدر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ 1-9-2014 سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە توانییان ناحیەی سلێمان بەگ کۆنترۆڵ بکەنەوە، هەر ئەمڕۆش رێگای هەولێر-بەغدا بەتەواوەتی دەکرێتەوە.

عامری گوتیشی: "خەڵک چاوەڕێ بوون سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دژی یەکتر شەڕ بکەن، بەڵام ئەوەتا پێكەوە عێراق لە داعش رزگار دەکەن".

سەرۆکی رێکخراوی بەدر راشیگەیاند، سلێمان بەگ دەروازەیەکی گرنگە بۆ رزگارکردنی ناوچەکانی دیکەی ژێر دەستی چەکدارانی داعش، هەروەها سوپاسی هێزی پێشمەرگەو خەڵکی  کوردستانی کرد، بۆ هەوڵەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە