رووداو - هەولێر
"ئەگەر حکومەت هەموو کەنداوی فارس بکات بە پارە ،دیسان لە دەرمانی خەڵکدا سەرکەوتوو نابێت"، ئەمە گوتەی وەزیری تەندروستی و راهێنانی پزیشکی ئێرانە ، کە کۆمەڵگەی پزیشکی و خەڵکی ئەو وڵاتەی سەرسام کردووە.
حەسەن قازی زادەی هاشمی لە وتارێکدا لە نوێژی هەینی شاری تاران هۆشداریداوە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی رێژەی جەڵتەی مێشک و دڵ لە ئێران و رایگەیاندووە، کە 20 لەسەدی ئێرانییەکان فشاری خوێنیان هەیە و داوای لە خەڵکی ئێران کردووە کە گرینگی بدەن بە پێشگیریکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی.
وەزیری تەندروستی کابینەی حەسەن رۆحانی هاوکات داوای لە دانیشتووانی ئێران کردووە، بە وردی چاودێری چەندی و چۆنایەتی خواردەمەنییەکان بکەن ، چونکە حکومەت توانای دەرمانی هەموو نەخۆشەکانی نییە.
ئەو هۆشدارییەی وەزیری تەندروستی ئێران لە کاتێکدایە کە ماوەیەک پێش ئێستا بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاندبوو، کە دانیشتووانی ئێران لەژێر مەترسی کەمخواردن و نەبوونی ئەمنییەتی خواردنن و باڵا و کەشی خەڵکی ئێران بە بەراوردی پێشووی بە شێوەی نێونجی دابەزیوە .
هاوکات ئاژانسی هەواڵی حکومی ئیرنا ئاکامی لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە ،کە نیشاندەدات یازدە لەسەدی دانیشتووانی ئێران تووشی نەخۆشی شەکرە بوون و لە پێنج ساڵی رابردوودا ئەو نەخۆشییە 35 لەسەد پەرەی سەندووە.
بە پێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی شەکرە لە ساڵی 2011 ی زایینیدا ،4 ملیۆن و 500 هەزار کەس بووە، کە ئەو ژمارەیە لە ساڵی 2014دا بۆ حەوت ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە.
ئەو گوتانەی وەزیری تەندروستی ئێران لە کاتێکدا دێت ، کە لە چەند مانگی رابردوودا باس لە بەرزبوونەوەی رێژەی نەخۆشی شێرپەنجە لە ئێران دەکرێت و هەندێک لە پزیشکەکان و کارناسانی تەندروستی ئەو بەرزبوونەوەیە وەک بەرزە شەپۆلی شێرپەنجە پێناسە دەکەن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ