رووداو- هەولێر
وەزارەتی ناوخۆی ئێران هەواڵی دابەشکردنی نوێی ئیدارەی ئەو وڵاتەی بڵاوکردەوە. بەپێی ئەو دابەشکاریی ئێران بۆ سەر پێنج ناوچەدا دابەش دەبێت.
لەم دابەشکارییەدا هۆکارە زمانی، فەرهەنگی و ئایینییەکان لەبەر چاو نەگیراون. پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بۆ سەر دوو گرووپی جیاواز دابەشکراون. سنە و ورمێ لەگەڵ پارێزگا تورک نشینەکان و ئیلام و کرماشانیش لەگەڵ کۆمەڵە پارێزگایەکی دیکەدان.