ئۆباما و ئه‌ردۆغان بە تەلەفۆن چەند پرسێك تاوتوێ‌ دەكەن

27-10-2016
هێمن عەساف
نیشانەکردن ئۆباما ئەردۆغان
A+ A-

رووداو - هەولێر

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان ئۆباما و ئەردۆغان پرسی تیرۆر، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق و به‌شداربوونی توركیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی باسكران. 

ماڵپه‌ری فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاشكرایكرد، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا و باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا ئه‌نجامدراوه‌. 

بەپێی راگه‌یێندراوی سەرۆكایەتی توركیا، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا "ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکردووه‌، پێویستە ناوچەکە لە هەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکان بە داعش و پەکەکەشەوە پاکبکرێتەوە، سەرنجیشی خستەسەر ئەوەی ئۆپەراسیۆنی موسڵ بە هەستیارییەوە بەڕێوەببرێت".

هاوكات ئۆباما خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە قۆناخی گفتوگۆ و دیالۆگی نێوان تورکیا و عێراق لەبارەی بەشداریی ئەنقەرە لە هاوپەیمانیی دژی داعش لەئاستێکی گونجاودا، دەربڕیووە.

ئەردۆغان و ئۆباما لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیاندا "سووربوونی خۆیان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش بەتایبەت لە سووریا و عێراق کردەوە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی رێگەنەدرێت پەکەکە لە باکووری عێراق (باشووری كوردستان) بمێنێتەوە".  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە