رووداو-فۆكس نیوز
به ده‌ستپێشخه‌ری زانایانی زانكۆی هارڤه‌رد سانتییه‌ك بۆ خانمان درووستده‌كرێت كه رۆڵی ده‌بێت له زوو ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان له رێگه‌ی سێكس، شێرپه‌نجه و هه‌ندێك نه‌خۆشی دیكه.
سانتییه نوێیه‌كه سوود له خوێن و خانه راماڵراوه‌كانی سووڕی مانگانه‌ی خانمه‌كه وه‌رده‌گرێت بۆ گه‌ڕان به‌دوای هه‌ندێك نه‌خۆشیی میكرۆبی و شێرپه‌نجه‌یی و نه‌خۆشی دیكه‌دا.
توێژه‌رانی ئۆكسفۆرد ده‌ڵێن سانتییه‌كه توانا ده‌داته خانمان كۆنترۆڵی ته‌ندروستی خۆیان بكه‌ن و به زووییش نه‌خۆشیگه‌لێك ده‌ستنیشان بكه‌ن كه چاره‌سه‌ریان له قۆناخه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاسان ده‌بێت.
ریدی تاریواڵ، یه‌كێك له پێشڕه‌وانی دۆزینه‌وه نوێیه‌كه، ده‌ڵێ "ده‌بێ ئیدی شتێك درووستبكه‌ین كه یاریده‌ی خانمان بدات له زووترین كاتدا گرفته ته‌ندروستییه‌كانیان ده‌ستنیشان بكه‌ن". تاریواڵ ده‌ڵێ پشكنینه ساڵانه‌كانی ئێستا وه‌ك پێویست نین، چونكه ده‌كرێت ئێستا خانمێك نه‌خۆشییه‌كی هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ستی پێنه‌كات و ساڵی داهاتوو كه سه‌ردانی پزیشكه‌كه‌ی كرده‌وه ده‌ستنیشان ببێت، ئه‌وكاته‌ش دره‌نگه و ره‌نگه ئاڵۆكاری لێبكه‌وێته‌وه، بۆیه كاتی گۆڕینی سیستمه‌كه هاتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سانتییه زیره‌كه‌كه جێگه‌ی دڵخۆشییه، به‌ڵاك ره‌نگه گرانیی نرخه‌كه‌ی ببێته رێگر له به‌رده‌م ئه‌و خانمانه‌ی داهاتیان كه‌مه و ئه‌وه‌ش جیاوازی چینایه‌تی زیاتر درووستبكات له‌نێوان خانمانی ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌وانی دیكه، له‌كاتێكدا خزمه‌ته ته‌ندروستییه‌كان وه‌ها گونجاوه به یه‌كسانی بۆ هه‌مووان بن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ