رووداو- رۆژهەڵاتی کوردستان
بەڕێوەبەری فەرمانگەی تۆماری باری کەسێتی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بە پێشەنگبوونی ناوە کوردییەکان دەکات و دەڵێت: "هیچ رێگرییەک بۆ هەڵبژاردنی ناوی کوردی بۆ منداڵان نییە"، ئاماژە بەوەشدەکات، کە زۆرینەی منداڵەکانی ئەمساڵی سنە، ناوی کوردییان لێنراوە.
عەبدوڵڵا خەسرەوی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تۆماری باری کەسێتی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت: "خەڵکی کوردستان لە ناونانی منداڵەکانیان بە ناوە کوردی و ئایینییەکان ئازادن و هیچ بەربەستێکیان لەبەردەم نییە".
خەسرەوی بە خستنەڕووی ئاماری 8 مانگەی ناونانی منداڵان لە پارێزگای سنە گوتی: "لەسەرەتای ئەمساڵی کوردییەوە تاوەکو ئێستا، ناوە کوردییەکان لە پێشەنگی ئەو ناوانەن، کە لە منداڵە تازە لەدایکبووەکانی پارێزگای سنە نراون".
بەگوتەی ئەو بەرپرسەی فەرمانگەی تۆماری باری کەسێتی سنە، لەنێوکچاندا "باران، نیان، نارین، ئایلین و ئێلێنا" و لەنێو کوڕاندا "،سامیار، ئارتین، ئاژوان، ئارسام و محەممەد" 10 هەرە زیاترین ئەو ناوانەن، کە بۆ 19 هەزار و 340 تازە لەدایکبووی سنەیی هەڵبژێردارون.
پێشتر هەندێک لەناوە کوردییەکانی وەک "پێشەوا، ئاڵا، کوردستان" و هەندێک ناوی ئایینی وەک "عوسمان، عومەر، ئایشە" قەدەخەیان لەسەر بوو و ئەوەش بووەتە هۆی دیاردەی دوو ناوی لە رۆژهەڵاتی کوردستان.