8 نیشانە و هۆکاری نەزۆکی خانمان و پیاوان

25-07-2016
هونەر رێبوار
نیشانەکردن نەزۆکی
A+ A-
رووداو - foxnews

پزیشكانی زایەندی و خانمان و منداڵبوون دەڵێن نەزۆکی واتا نەبوونی منداڵ لەدوای 6 مانگ یان 1 ساڵ لە هەوڵدان بۆ دروستبوونی منداڵ، بەبێ بەکارهێنانی ماددەکانی رێگریکردن لە منداڵبوون.

بەگوێرەی ئامارەکان نزیکەی لە هەر 8 کەپڵ یەکێکیان نەزۆکە و بەدەست نەبوونی منداڵەوە دەناڵێنن.

ئەمانە نیشانەکانی نەزۆکین لە خانمان و پیاوان و دەریدەخەن بۆچی ناتوانن وەچە بخەنەوە:

1.    ناڕێکی سووڕی مانگانە
ناڕێکی یاخود نەبوونی سووڕی مانگانە هۆکارە بۆ نەزۆکی.

هەبوونی سووڕی مانگانەی رێک پێویستی بەکاری هاوبەشی ژێرمێشکە رژێن و رژێنەکانی دیکە و هێلکەدان هەیە، بەڵام هەبوونی گرفت لەم رژێنانە ناڕێکی سووڕی مانگانەی بەدوادا دێت.

ناڕێکی سووڕی مانگانەش واتا ناڕێکی لەهاتنی هێلکە و نەمانی سووڕەکەش لە تەمەنی بێهیوایی واتا نەبوونی هێلکە، کە هۆکارێکی دیاری نەزۆکییە.

2.    ئازاری سووڕی مانگانە
بەشێکی خانمان گرفتی زۆری و ئازاری سووڕی مانگانەیان هەیە و تەنانەت تووشی کەمخوێنی دەبن، کە ئەمەش لە ئەنجامی هەبوونی گرێ لە منداڵدان دروستدەبێت و هۆکارە بۆ نەزۆرکی.

3.    گرفتی بینین
لاوازی ئاستی بینین و تێکچوونی سووڕی مانگانە پێکەوە، نیشانەن بۆ گرفتی “prolactinoma”ی یان گرێی ناشێرپەنجەیی لە ژێرمێشکەڕژێن، کە هۆکارن بۆ نەزۆکی.

4.    زیادبوونی مووی زیادە
هەبوونی بڕێكی زۆر لە مووی زیادە لە رووخسار و بەشەکانی دیکەی جەستە نیشانەیە بۆ نەخۆشی فرەکیسی هێڵکەدان “polycystic ovarian syndrome”، کە تێیدا ئاستی هۆڕمۆنەکان تێکدەچێت و دەبێتەهۆی نەزۆکی.

5.    نەمانی ئارەزووی سێکسی
توێژینەوەکان دەریانخستووە 40%ی ئەو کەپڵانەی بەدەست نەزۆکییەوە دەناڵێنن، گرفتەکە لە پیاوەکەیە و نەمانی ئارەزووی سێکسی هۆکارە بۆ ئازار و دواکەوتنی گەیشتن بە چێژ و ئۆرگازم.

6.    زیادبوونی کێش
بەگوێرەی نێوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا 45%ی خانمان کێشیان زیادە لەپێش دووگیانی، کە ئەمەش وادەکات خانمان بە زەحمەت دووگیان ببن.

7.    هەڵوەرینی قژ
لاوازی مووەکان و هەڵوەرینی قژ رەنگە لە ئەنجامی تێکچوونی رژێنی دەرەقی بێت، کە کاردەکاتە سەر دروستبوونی هێلکە و لە نیشانەکانی دیکە و زیادبوونی ئەم هۆڕمۆنە دڵەڕاوکێ و کەمبوردەیە بۆ گەرما.

8.    کەمی ڤیتامین D
بە گوێرەی راپۆرتێکی CDC لە 41.6%ی خانمان کە بەدەست کەمی ڤیتامین D دەناڵێنن، گرفتی نەزۆکییان هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە