بۆ یەكەمجار لە جیهان مۆزەخانەی ژن دەكرێتەوە

22-11-2014
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
نیشانەکردن مۆزەخانەی ژن
A+ A-

رووداو- ستۆکهۆڵم

بۆ یەکەمجار لە جیهان، موزەخانەیەکی تایبەت بە مێژوو، ئێستا و داهاتووی ژن دەکرێتەوە.

ماریا بیرشتید، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی ژن لە سوێد رایگەیاند، ''ئەم مۆزەخانەیە بابەتێكی زۆر دەگمەنە لە جیهاندا، چونكە بایەخ بە رۆڵی ژن دەدات لە مێژوو، ئێستا و لە داهاتووشدا''.

ماریا دەشڵێت، ''لەبەرئەوەی زۆر بە ئەستەم ئاماژە بە ژن لە مۆزەخانەكانی دیكەی سوێد هەیە، بۆیە دامەزراندنی ئەم مۆزەخانەیەمان بە پێویست زانی بۆ گەیاندنی دەنگی ژن، جگە لەوەی كۆمەڵێك پرسیار دەورووژێنێت وەكو پەیوەندی نێوان ئەو ژن و پیاوە بە دەسەڵاتەوە و ئەو بیرۆكە و پێوەرانەی سنووری نێوان ژن و پیاوی جیهان دەنەخشێنن''.

دامەزرێنەرانی ئەم مۆزەخانەیە خوازیارن ئەم مۆزەخانەیە ببێتە پانتاییەك بۆ لێكۆڵەرەكان بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و گەڕان و ئالۆگۆڕكردنی بیروڕاكان لەسەر ژن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە