ئۆباما ئۆتۆمبێلەكەی دەگۆڕێت

15-11-2013
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن باراك ئۆباما ئۆتۆمبێلى لیمۆزینا
A+ A-
رووداو – msn

لیمۆزین هەمیشە وەك ئۆتۆمبێلێكی سەلامەت بۆ گەشتكردن سەیركراوە رەنگە هەر ئەمەش بووبێتە هۆی ئەوەی كە دەزگای ئاسایشی ئەمریكا وەك ئۆتۆمبێلی فەرمی سەرۆكی ئەمریكا دەستنیشانی بكات.

ئەو ئۆتۆمبێلە لیمۆزینانەی لە لایەن ئاژانسی ئاسایشەوە لە ساڵی 2009 دا بەكارهاتوون، ئەگەری زۆریان هەیە بە مۆدێلێكی نوێی هەمان جۆری ئۆتۆمبێل بگۆڕدرێن. هەموو وردەكارییەكان و شتە زیادكراوەكانی ئۆتۆمبێلە لیمۆزینەكانی باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رەنگە بۆ هەمیشە بە نهێنی بمێننەوە و ئەو لیمۆزینە نوێیەش كە ئاژانسی ئاسایش بەنیازە بۆ ئۆبامای بكڕێت هێشتا هیچ زانیاریەكی ئەوتۆیان لەسەر بڵاونەبووەتەوە.

چەند زانیاریەك لەسەر مۆدێلی لێمۆزینەكەی ساڵی 2009 بڵاوكراونەتەوە كە تاوەكو ئێستاش ئۆباما بەكاری دەهێنێت، ئۆتۆمبێلەكە ناوی لیمۆزینی  beast  و مانای دڕندە دەگەیەنێت، لە رووی هێزەوە وەك تانك وایە رووی دەرەوەشی وەك ئۆتۆمبێلی كادیلاكە، پەیكەری دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە لەلایەن كۆمپانیای ژەنەراڵ مۆتۆرزەوە درووستكراوە، ئەو قەڵخانەی كە لە دەوری ئۆتۆمبێلەكە دراوە لە شوێنی دەرگاكانی نزیكەی 20 سانتیمەتر ئەستوریەكەیەتی.

شوێنی تانكی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەكە بە شێوەیەك دروستكراوە كە تەنانەت لە كاتی ئاگركەوتنەوەشدا گڕناگرێت.  دیزاینی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكەش بە شێوەیەكە، ئەگەر بەتەواوەیش دابخرێت ئۆكسجین بۆ ناوەوە هەر بەڕێدەكرێت.

جگە لەم تایبەتمەندیانە، شتێكی دیكەش لە لیمۆزینەكەی ئۆبامادا هەیە ئەویش بوتڵی خوێنی ئامادەیە كە لە هەمان جۆری خوێنی ئۆبامایەو بۆ كاتی ئیمێرجنسی هەڵگیراوە.

كارروانی ئۆتۆمبێلەكانی سەرۆكی ئەمریكا لە 12 ئۆتۆمبێلی لیمۆزین پێكهاتووە و  هەر یەكێكیشیان بە بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار كڕدراون.








کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە