کەرکووک.. هاونیشتمانیان نیگەرانن لە بەرزی نرخی دەرمان و نۆرینگەکان

09-02-2016
.....
.....
نیشانەکردن دەرمان کەرکووک
A+ A-
رووداو-كەركووك

ئێرە شەقامی پزیشكانی شاری كەركوكە، قەیرانی دارایی و بەزری نرخی دەرمان و تاقیگەو نۆرینگە پزیشكییەكان بە جۆرێك كاریگەری لەسەر ئەم هاونیشتمانییانە درووستكردووە كە وەك خۆیان دەڵێن گەر ناچار نەبن  ئیدی روناكەنەوە ئەم شەقامە، ئەوان گلەیی ئەوە دەكەن كە سەرباری قەیرانی دارایی  نرخی دەرمان و تاقیگەو نۆرینگەكان هەر وەك خۆی ماوەتەوەو كەم نەكراوەتەوە 

سەندیكای پزیشكان، ئەگەرچی نرخی ئێستای دەرمان و تاقیگەو نۆرینگە پزیشكییەكان لە كەركوك بە گونجاو دەزانێت بەڵام دەڵێن لە گیرفان بەتاڵی هاونیشتمانیان تێدەگەین و لە هەوڵی كەم كردنەوەی نرخەكانن .

چاودێری نەکردنی بازار وایكردوە نرخی نۆرینگەو تاقیگەكان بە گشتی و  دەرمان بە تایبەتی جێگیر نەبێت و  هەر یەكەی بە جۆرێك مامەڵەی پێوەبكات ئەمەش نارەزایی هاونیشتیمانیانی لێکەوتۆتەوە  و باری ئەوانی قوڕستر کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە