هه‌سته‌وه‌ری بە گەنم (نەخۆشی سیلیاك) لە منداڵدا :

07-07-2016
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن سكچوون، سیلیاك
A+ A-

دكتۆر شادمان حەمەئەمین

# سیلیاك چییە؟


* نەخۆشییەكی بەرگری دژە ریخۆڵەیە،  درووستدەبیت لە ئەنجامی خواردنی گلوتین،  گلوتین پرۆتینیكە لە (گەنم،  جۆ، بارلی؛ وەك گەنم و جۆ وایە لە وڵاتی ئێمە نیە ) دا هەیە ..
* وردە وردە مەمیلەكانی ناوپۆشی ریخۆڵە كورتدەبنەوە و ده‌پووكێنەوە (لووسبونی ریخۆلە ) !! 
* ئەگەر نەخۆشییەكە توند بوو دەبێتە؛ تێكچوونی مژینەوەی خواردنەكان لە ریخۆڵە باریكەوە،  هەروەها تێكچوونی خۆراكی لە منداڵدا. ژماره‌یه‌كی به‌رچاو لە نەخۆشەكان بێ نیشانەن ...
* رێژە : نزیكەی ١ لە ٣٠٠٠ منداڵ،  كەمێك لەمانە نیشانەیان هەیە... 
* جگە لە منداڵ،  ئەم نەخۆشییە جاریكی دیكه‌ دەردەكەوێت لە تەمەنی گەورەدا (نزیكەی ٥٠ سالی) .. واتە لە منداڵ و كەسی گەورەشدا هەیە..

# نیشانەكانی ؟


* كاتی دەركەوتن : چەند مانگێك دوای ئەوەی خواردن دەدرێت بە منداڵ (٨-١٤ مانگی ) دەستپێدەكات ..
* سكچوون : سكچوونیكی زۆری رەنگ كاڵی بۆن ناخۆش،  بڵقی تێدایە،  فرێی دەدات (تا پشتی دیت !)،  دایكەكە ده‌ڵێ ؛ كاتێك دایبی بۆ دەگۆڕم ده‌بێ ماسك بەكاربێنم (لەبەر بۆنەكەی !) ..
* كەمبوونی ئاره‌زووی خواردن،  هەراسان بوون ..
* تێكچوونی خۆراكی : دابەزینی كێش،  ئاوسانی سك،  باریكبوونی ران،  پووكانەوەی سمت،  كەمبوونی چەوری ژێر پێست
* كەمخوێنی ئاسن،  ئێسكە نەرمە و  كەمی ڤیتامینەكان ..
*كەمتر : ئازاری درێژخایەنی سك،  كەمخوێنی ئاسن بە دەرمان چارە نەكرێ،  رووشانی بەشی سەرەوەی ددانەكان (مینای ددانەكان)،  قەبزی..

# دیاریكردن ؟


* لێبڕینەوەی خواردن : به‌رله‌وه‌ی هیچ پشكنینێك بكرێ دەتوانرێ وەك ئەزموون، خواردنی گەنم و جۆ لە منداڵەكە بگیرێتەوە بۆ چەند مانگێك .. ئەگەر نیشانەكانی بەرەو باشتر چوون ئاماژەیەكە بۆ بونی ئەم نەخۆشییە (challenge test)..
* هێڵكاری گەشە (growth chart) : سەرەتا كێشیان تەواوە تا نزیكەی ٩ مانگ،  دواتر كێشیان دەوەستێ و زیاد ناكەن،  تاكو ئەو كاتەی لە گەنم دەبڕێتەوە،  پاشان كێشیان ئاسایی دەێیتەوە..
* پشكنینی خوین :ATT-IgA،  AEM-IgA،  total IgA ... دیاریكردنی ئەم دژە تەنانە لە خویندا كە ٩٥٪ وردن لە دیاریكردن دا ..
* وەرگرتنی پارچە لە ناوپۆشی ریخۆڵە باریكە (دوانزەگرێ - دوای دوانزەگری)،  سەیركردنی لە ژیر مایكرۆسكۆپ : پووكانەوەی ریخۆڵەكان دەردەخات..
* پشكنینی دیكه‌ : رێژەی خوێن،  ئاسن،  كالسیۆم،  فۆسفات،  پرۆتین (ئەلبۆمین)،  ئەنزیمەكانی جگەر...


# چارەسەر ؟


* دوركەوتنەوە لەو خواردنانەی كە گەنم و جۆ لە پێكهاتەیاندایە (گلوتین) ! كارێكی تۆزێك گرانە بۆ منداڵ ! (دایكیك : منداڵەكەم كە نان دەبینیت پەلاماری دەدات !) 
* لەگەل وەستاندنی ئەم خواردنانە نیشانەكان تەواو ئاسایی دەبنەوە ؛ كێشی زیاد دەكات،  كەمخوینی نامێنێ،  پشكنینی خوێنی ئاسایی دەبێتەوە،  ریخۆڵەیان چاكدەێیتەوە (دوای چەند مانگێك)..
* ئەو خواردنانەی ئاساییە بخورێن : گۆشت (سوور-مریشك)،  ماسی،  سەوزەكان،  نیسك،  نۆك،  گەنمەشامی،  برنج،  چەرەسات،  پەتاتە،  میوەكان،  بەكارهێنانی نانی برنج یان نانی گەنمەشامی .. هتد
* ئەو خواردنانەی نابێ بخورێن : هەر خواردنێك لە گەنم و جۆ دروستبكرێت یان لەسەر بەرگەكەی نوسرابێت گلوتینی تێدایە ؛ نانی گەنم و جۆ،  سەموون،  كولیچە،  كێك، پاقلاوە،  پسكیت،  ئیندۆمی،  شەعریە ..
* چارەسەر كردنی ناڕێكییەكان : پێدانی ئاسن،  پێدانی ڤیتامینەكان،  بەدواداچوون بۆ زیادكردنی كێش ...

# مەترسییەكان ؟


* بەردەوام نەبوون لەسەر دووركەوتنەوە لەو خواردنانە (ناتوانن بەردەوام بن)..
* هەموو منداڵێكی سیلیاك پێویستە پشكنینی بۆ بكرێت،  ئەگەر هەیە توشی نەخۆشی بەرگری خۆیی ببن لە شوێنی دیكه‌ی لەشدا وەكو : رژێنی سایرۆید (پەریزادە )،  جۆری یەكەمی شەكرە .. هتد.
* ئەگەری تووشبوونیان هەیە بە شێرپەنجەی رووپۆشی ریخۆلەكان (لیمفۆمای ریخۆلە ELTA)..
* لاوازبوونی ئێسك (داخوارنی ئێسك)،  كەمخوێنی ..

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە