رووداو - شۆرە
دوای کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی شۆرە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کارگەیەکی دروستکردنی چەک لەو شارۆچکەیە دۆزرایەوە کە داعش لەوێ چەکی جیاوازی دروستکردووە.
سیداد لەشکری، نێردراوی تایبەتی تۆڕی میدیایی رووداو لەنێو کارگەکە رایگەیاند "لێرە چەکدارانی داعش چەندین جۆرە چەکیان دروستکردووە وەکو هاوەنی 120 میللیمی، هەروەها قەناسێکیان دروستکردووە، کە بەکارەبا کاردەکات و لەرێگەی وایەرێکەوە لە دوورەوە گوللەی دەتەقێنرێت".
کارمەندێکی فیرقەی پێنجی پۆلیسی عێراق لە کارگەکەوە لەبارەی قەناسەکەی داعش قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی "قەناسەکە لێرە دروستکراوە. لە مەودایەکی دوورەوە (لە نزیکەی دوو ماڵ دوورتر) چەکدارانی داعش توانیویانە لەڕێگەی وایەری کارەباوە گوللەی قەناسەکە بتەقێنن".
لەبارەی چۆنییەتی کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەکەش لەدەستی چەکدارانی داعش کارمەندەکەی فیرقەی پێنجی پۆلیسی عێراق گوتی "لەماوەی دوو کاژێردا هاتینە نێو شۆرە، کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەکە ئاسان بوو و پەنا بەخوا بەرەو موسڵ دەڕۆین"، جەختیشی کردەوە لەوەی "لەوانەیە سەروو 30 چەکداری داعش لە شەڕەکەدا کوژرابن و، 25 تەرمیان لێرەن".
دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادی لە چوار میحوەرەوە هێرشیان دەستپێکرد بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی شۆرە (45 کیلۆمەتر لە باشووری شاری موسڵ-ی سەنتەری پارێزگای نەینەوا) لە دەستی چەکدارانی داعش، لیوای روکن نەجم جبووری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رۆژی شەممە 29-10-2016 کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەکەی راگەیاند و گوتی "ئاڵای عێراقمان لەسەر باڵەخانە حکومییەکانی شارۆچکەکە بەرزکردووەتەوە".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ