کەسێک لە سنووری رانیە خەسووی دەکوژێت و سێ کەسیش بریندار دەکات

31-05-2025
ئەبوبەکر ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە چوارقوڕنەی سنووری راپەڕین گەنجێک تەقەی لە ماڵی خەزووری کردووە، پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، خەسووی خۆی کوشتووە.
 
مستەفا رەسووڵ، بەڕێوەبەری پۆلیسی راپەڕین ئەمڕۆ شەممە 31ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کەسێک لە چوارقوڕنە هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی خەزووری؛ خەسووی کوشتووە و سێ کەسی دیکەشی بریندار کردووە.
 
دانیشتوویەکی ئەو گەڕەکەی رووداوەکە تێیدا روویداوە بە رووداوی گوت، "بوو بە تەقە و کاتێک هاتمە دەرەوە، گەنجێک بە ماتۆڕەوە رۆشت کە تەقەی کردبوو. ژنێک لە کۆڵانەکە کەوتبوو و گیانی لەدەستدابوو. جگە لەوەش دوو کوڕ و کچێکی ئەو ژنە بریندار بوون."
 
دانیشتوویەکی دیکەی هەمان گەڕەک ئاماژەی بەوە کرد کە رووداوەکە دەوروبەری کاژێر 13:30 بووە، "کاتێک هاتمە دەرەوە، ژنێک و یەکێک لە کوڕەکانی ئەو ژنە لەناو کۆڵانەکە کەوتبوون. دیاربوو کێشەی کۆمەڵایەتییان هەبووە."
 
 
پۆلیسی راپەڕین لە شوێنی رووداوەکەن و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن. ئەبوبەکر ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو دەڵێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی پۆلیس پێیداون، ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 40 ساڵە.
 
تۆمەتباری رووداوەکە هەڵاتووە و تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە، بریندارەکانیش لە نەخۆشخانەن و بەپێی زانیارییەکان "دۆخی تەندروستییان تاڕادەیەک جێگیرە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نموونەیەکی کارتی زانیاری.

کارتی زانیاریی سلێمانی: دەرهێنانی کارت بەردەوامە و رانەوەستاوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی دەڵێت، هیچ نووسراوێکی فەرمی بۆ راگرتنی کارەکانیان بە ئەوان نەگەیشتووە و دەرهێنانی کارتەکە بەردەوامە.