رووداو - هەولێر
خۆسەری دیموکراتی لە رۆژئاوای کوردستان یاداشتەکەی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان رەتدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت "باسی کورد و مافەکانی ناکات".
بەڕێوەبەری خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە کاردانەوەیەکی تووندا یاداشتی ستافان ديمستۆرا، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریا رەتدەکاتەوە سەبارەت بە سەقامگیريی و داهاتووی سووریا لە 12 خاڵدا بە ئۆپۆزیسیۆن و شاندی حکومەتی، داوە.
یاداشتەکە باسی کورد و مافەکانی ناکات، هاوکات لەسەر سیستمێکی دیموکرات پێدادەگرێت، کە هەموو پێکهاتە و ئاینەکان پێکەوە بۆ سووریایەکی یەکگرتوو کۆبکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ