قەرەیلان: هێزەکانمان لەشنگال دەکشێنینەوە

30-12-2016
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن پەکەکە شنگال
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایگەیاند: "بە پارتیمان راگەیاندووە کە هێزەکانمان لە شنگال دەکشێنینەوە".


موراد قەرەیلان بە میدیاکانی نزیک لە پەکەکەی راگەیاندووە، ئەوان یەکێتی کورد وەک ستراتیژ دەبینن، بۆیە دەبێت کورد کێشە نێوخۆییەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکات.

قەرەیلان ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبارەی بوونی هێزەکانی پەکەکە لە شنگال لەنێوان ئەوان و پارتی دانوستاندن هەن ئەو گوتی: "گفتوگۆمان هه‌یه‌ و به‌رده‌وامه‌ و له‌میانی دیداره‌كانماندا به‌ڕاشكاوی پێمان راگه‌یاندوون كه‌ هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل، له‌ شنگال ده‌كێشینه‌وه‌. ئه‌م زانیارییه‌ یه‌كه‌مجاره‌ رایده‌گه‌یێنم". 

ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پەکەکە لەبارەی لێدوانەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "نازانم بۆچی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی به‌مشێوه‌یه‌ قسه‌یكرد؟ یان ئاگاداری دوایین پێشهاته‌كان نه‌بووه‌، یانیش مه‌به‌ستی تێكدانی دۆخه‌كه‌ بووه‌ ئه‌گه‌ر ئاگاداری پێشهاته‌كان بووبێت. بۆیه‌ پێویسته‌ روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی هه‌ردوو شیمانه‌كه‌ بدات".

موراد قەرەیلان گوتی"ئه‌م قسانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گونجاو نییه‌ بۆ سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد. چ مانایه‌كی هه‌یه‌ بۆ ده‌سته‌واژه‌ی (هێز به‌كارده‌هێنین) ئه‌مه‌ مانای براكوژییه‌. یان ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی براكوژی به‌رپا بكه‌ن؟ ئایا ده‌یانه‌وێت خه‌باتی سه‌د ساڵه‌ به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟ ئایا ئه‌م په‌یامه‌ پڕ هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزه‌ چی به‌دواوه‌ هه‌یه‌؟ به‌هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ هیچ ده‌ره‌نجامێك ده‌سته‌به‌ر ناكرێت‌. مێژووش گه‌واهیداره‌".

قەرەیلان گوتیشی: "هەم ئێمە و هەم سەرۆکایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەزموونمان لەو جۆرە کێشانە هەیە، چاوی هەموو جیهان لەسەر ئێمەیە، کێشەکانمان بەشێوازی دیالۆگ چارەسەردەکەین، یان رووداوەکانی پێشتر دووبارە دەبنەوە، بێگومان پێویستە ئێمە شێواز و رێگای چارەسەرخواز بگرینەبەر".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە