لایەنە سیاسییەکان نیگەرانن لە سستبوونی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی

01-10-2014
نەبەرد حوسێن
رووداو
رووداو
نیشانەکردن یەکێتی و پارتی
A+ A-

رووداو - هەولێر

رێککەوتننامە ستراتیژییەکەی نێوان پارتی و یەکێتی بۆماوەی چەندین ساڵ پەیوەندییەکی هێندە پتەوی لەنێوان ئەو دوو حیزبە دروستکردبوو، وەک دەگوترێت گەر نانێکیش هەبوایە لەنێوانیاندا دوو لەتیان دەکرد، بەڵام ئەو پەیوەندییە تا سەر نەبوو و سستی تێکەوت، بەتایبەتی دوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی و دوورکەوتنەوەی لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق و باشووری کوردستان. لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان نیگەرانن لە سستی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو حیزبە بەتایبەت لەم دۆخەی ئیستادا.

پێشتر پارتی و یەکێتی لەسەر بچووکترین بابەت بەیەکەوە دادەنیشتن و گوێیان بۆ رای یەکتر دەگرت و دوای زۆربەی کۆبوونەوە و دانیشتنەکانیان بەلاغی هاوبەشیان بڵاودەکردەوە، بەڵام هەر لە ئەنجامی سستی پەیوەندییەکانیان، زیاتر لە دوو مانگ دەبێت ئەو دوو حیزبە پێکەوە دانەنیشتوون.

بزووتنەوەی گۆڕان پێیوایە ئەمە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نییە تاوەکو لەرێی ریش سپی و حیزبەکانەوە چارەسەر بکرێت، بەڵکو دەبێت لەرێگەی دامەزراوەکانی حکومەتەوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.

ناکۆکی لێدوانی دژبەیەک هەر تەنها لەنێوان بەرپرس و سەرکردەکانی ئەم دوو پارتە نەماوەتەوە، بەڵکو ئێستا لایەنگرانی هەردوولا لەشەڕێکی دەروونی توونددان بەرامبەر یەکدی بەتایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، کە لایەنگرانی هەردوو لا چەندین پەیج و گرووپیان بۆ ئەو شەڕە کردووەتەوە.  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە