تەقینەوە ناهێڵێت سیمای کەرکووک ئاوەدانی پێوە دیار بێت

31-08-2014
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
ئۆتۆمبێلێکی تەقێنراو
ئۆتۆمبێلێکی تەقێنراو
نیشانەکردن کەرکووک
A+ A-
رووداو - کەرکووک

بڕێکی زۆر پارە بۆ پڕۆژەکانی کەرکووک خەرجکراوە، بەڵام تیرۆر ناهێڵێت سیمای شارەکە ئاوەدانی پێوە دیار بێت، لە رووی پرۆژەی سەرەتاییەوە كەركووك گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووە و كاروانی جێبەجێكردنی پرۆژەكانیش بەردەوامە، بەڵام بەهۆی تێکچوونی بارودۆخەکەوە وەبەرهێنەرە بیانییەکان سەرمایەکانیان لە کەرکووک ناخەنەکار.

بەرپرسانی شارەکەش ئەمنییەتی شارەکە بە هۆکار دەزانن بۆ جێبەجێنەکردنی پرۆژەکان و جوانتربوونی شارەکە.

شاری كەركووك یەكێكە لەو شارانەی شێوازی جوگرافیای گۆڕاوە و چەندین شارۆچكە و شارەدێی لێ‌ جیاكراوەتەوە، ئابووریناسان دەڵێن بەهۆی سیاسەتەكانی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە ژێرخانی ئابووری كەركووك بە تەواوی خاپوور بووە. بەڵام وا 11 ساڵ بەسەر نەمانی بەعسدا تێدەپەڕێت و  ئەو شارە هێشتا نەهاتووەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

ئەحمەد عەسكەری ئەندامی لیژنەی پرۆژەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە (رووداو)ی راگەیاند: "تاوەكو پردێك دروستدەكەیت چەند كات و ماندوبوونی دەوێت و چەند بوجەی تێدەچێت ئەو دێت بە چەند بۆمبێك دەیتەقینێتەوە، كۆمەڵێك تەلار تەقیوەتەوە، كۆمەڵێك پرد تەقیوەتەوە یەكێك لەوانە جەواهیری مۆڵ بوو ئەمەش زیانێكی گەورەی لە ژێرخانی ئابووری شارەكە دا".

هاونیشتمانیانی كەركووك باشبوونی دۆخی ئەمنی شارەكە بە گرینگتر دەزانن لە پرۆژەو دەڵێن ئێمە لە دونیاییەكی پڕ لە ترس دەژین.

دەستەی وەبەرهێنانی كەركووك لە پێدانی مۆڵەتی پرۆژەكان بەردەوامن، بەڵام وەبەرهێنەرانیش ترسیان لەو دۆخە ئەمنیەی كەركووك هەیە كە ماوە ماوە بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێل و بۆمبی چێنراو زیان بە وەرهێنەران دەگەیەنێت ئەمەش وایكردووە وەبەرهێنەرانی بیانی سەرمایەكانیان لە كەركووك نەخەنە كار.

فەلاح بەزاز سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كەركووك بۆ رووداو گوتی: " ئەمساڵیش چەندین پرۆژەی زۆر گەورەمان داوەتە وەبەرهێنەران، بەڵام لەم ماوەیەدا دەزانرێت باری ئەمنی كەركووك جێگیرنییە بە تایبەتی ئەم تەقینەوانەی ئەم دواییانە كاریگەرییەكی خراپی هەموو بەسەر وەبەرهێنەرانەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە