کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی یەكێتی

لۆگۆی یەكێتی

kurdistan

یەكێتی لەسەر ماددەی 140 روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

30-06-2014
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

30-06-2014

بابەتی پەیوەندیدار

دانیشتووانی شاریا لە دووکەڵی مۆلیدەکان نیگەرانن و بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت: دۆخەکە کاتییە
هەواڵە ناوخۆییەکان29-11-2026

دانیشتووانی شاریا لە دووکەڵی مۆلیدەکان نیگەرانن و بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت: دۆخەکە کاتییە

شارەوانیی یەکی هەولێر: رۆژانە چاودێریی بازاڕ دەکەین و سەرپێچیکاران سزا دەدەین
هەواڵە ناوخۆییەکان29-11-2026

شارەوانیی یەکی هەولێر: رۆژانە چاودێریی بازاڕ دەکەین و سەرپێچیکاران سزا دەدەین

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان: دەست بە ئاوەوە بگرن
هەواڵە ناوخۆییەکان29-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان: دەست بە ئاوەوە بگرن

رووداو- هەولێر

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیەندراوێك لەسەر ماددەی 140 بڵاودەكاتەوە و دەڵێت یان دەبێت ماددەكە جێبەجێبكرێت یان ریفراندۆم بكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەختی لەسەر چوار خاڵ كردووەتەوە و رایدەگەیەنێ،  كورد تاوەكو بەهاری داهاتوو پشووی هەیە، "ئەگەر ماددەی (140) بەتەواوی جێبەجێ‌ نەكرا، بەبڕیاری سەركردایەتی كوردایەتی كێشەكە یەكلایی دەكەینەوە".

دەقی روونكردنەوەكە:

لێدوانێك لەمەكتەبی سیاسی یەكێتیەوە لەبارەی چارەنوسی ماددەی 140

ماددەی (140) زیاتر لە (9) ساڵ بەسەر وادەی جێبەجێكردنیدا تێپەڕیوە، بەڕێز دەوڵەتمەداری عیراقیش، لەخولی دووەمی سەرۆك وەزیریدا، پەیمانیدا لەماوەی ساڵێكدا، بڕگەكانی ماددەكە جێبەجێ‌ بكات، بەداخەوە، ئەم پەیمانەش نەبرایەسەر.

ئێستاش كە عیراق دووچاری دۆخێكی مەترسیداری نەخوازراو بووەو دوژمنانی دیموكراسی ‌و فیدراڵ، دەیانەوێ‌ پرۆسەی سیاسی عیراق هەڵگێڕنەوەو سیستمی سیاسی بگێڕێنەوە بۆ دۆخی (شۆڤێنی- سەلەفی جیهادی) سوپای عیراق ‌و دەزگا ئەمنییەكانیش لەماوەیەكی زۆر كورتتدا، داڕوخێنراون، ئا لەم دۆخەدا، بۆ وڵاتانی جیهان ‌و ناوچەكەو هێزە سیاسییەكانی عیراقیش دەركەوت، كە هەرێمی كوردستان ‌و هێزی پێشمەرگە، سەرەڕای بڕینی بودجەو مووچەو چەك ‌و سوتەمەنی ‌و هەڵبەستنی تۆمەتی سەیرو سەمەرەش بۆ كوردو پێشمەرگە، بەڵام هەر پێشمەرگە توانی بەعسی ‌و داعشییەكان لەهەندێك ناوچەی ستراتیجی نەینەواو لەسەراپای كەركوك ‌و خانەقین ‌و دووز خورماتوو، رۆڵێكی مێژوویی لەپاراستنی ناوچە دابڕێنراوەكانی دەرەوەی هەرێم بگێڕێ‌ ‌و سەرو سامانی خەڵك بپارێزێت، ئەمە جگە لەوەی هەرێمی كوردستان بۆتە پەناگەی ئارامی سەدان هەزار دەربەدەركراوی عەرەب ‌و توركمان ‌و مەسیحی ‌و خەڵكی تریش. بۆیە:

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەخت دەكاتەوە كە:
یەكەم: بەڕاشكاوی ئەمساڵ، پێش رووداوەكانی ئێستاش وتومانە، ئەوپەڕەكەی هەتا بەهاری ساڵی ئاییندە، كورد پشووی هەیە، ئەگەر مادەی (140) بەتەواوی جێبەجێ‌ نەكرا، بەبڕیاری سەركردایەتی كوردایەتی، كێشەكە یەكلایی دەكەینەوە.

دووەم: هێزی پێشمەرگە گەڕاوەتەوە سەر زێدی باوو باپیری خۆی. یەك بست ئەرزی هیچ پێكهاتەیەكی ترمان زەوت نەكردووە. بەڵكو پێكهاتەكانی تریش پارێزراوی هێزی پێشمەرگەو ئاسایش‌و پۆلیسن. بۆیە، بێگومان چاوەڕوانین حكومەتی تەوافوقی راستەقینەی عیراق، كە هەقوایە بەم زووانە دابمەزرێ‌، یەكێك لەئەركەكانی حكومەتە چاوەڕوان كراوەكە، ئەوەیە كە هەڵەی حكومەتەكانی لەمەوبەر سەبارەت بەناوچەكانی مادەی (140) دووبارە نەكاتەوە.

سێیەم: هەموو لایەك دەبێ‌ باش بزانن كە هێزی پێشمەرگە، هێزی بەدیهێنانی ئامانجە سیاسی ‌و دەستورییەكانی عیراق ‌و كوردستان ‌و پارێزەری پرۆسەی دیموكراسیشە، پێشمەرگە حەس حەس" نییە هەتا بەبڕیاری مەركەزی، ناوچە پارێزراوەكان جێبهێڵێ‌، ئەو لایەنەی شكستی خواردووە لەپاراستنی عیراق‌و جێبەجێكردنی دەستورو مادەی (140) دەبێ‌ بخرێتە ژێر بەرپرسیارێتی، نەك تازە تازە كورد چاوەڕوان بكات بەپاساوی یەكێتیی خاكی عیراق ‌و ئەو دەستورەی جێبەجێیان نەكرد، دەستی بەدەستی پێ‌ بكرێتەوە.

چوارەم: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سیاسەتی یەكگرتوی كوردستانی پەسەند كردووە. تاقە نوێنەری رەسمی یەكێتی لەوەفدی هاوبەشی هێزە سیاسییەكانی كوردستاندا، هەڤاڵا فریاد رەواندوزی یە، سیاسەتی یەكێتیش سەبارەت بەعیراق، حكومەتی تەوافقی‌و ئیئتیلافی نیشتمانی راستەقینە‌و پۆستە سیادییەكانیش ئاشكرایە. حكومەتی پەراوێزخستنی لایەنەكان رەتدەكەینەوە. لایەنەكانی شیعە سەرپشكن لەهەڵبژاردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران، پۆستی سیادی سەرۆك كۆماریش بۆ كوردەو لەناو كوردیشدا سورین لەسەر ئەوەی بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە. سەرۆكی پەرلەمانیش جارێكی تر پیرۆزی هێزەكانی سوننەیە.

بەم لێدوانە رایدەگەیەنین، كە سیاسەتی یەكێتیی رۆشنە، لەدروشمی مەركەزی هەڵبژاردنی نیسانی ئەمساڵیشدا ئەو سیاسەتە بەرجەستە كراوە كە (یان جێبەجێكردنی مادەی 140، یاخود راپرسی) مەكتەبی سیاسی‌و ئەنجومەنی سەركردایەتیش، داڕێژەرو بڕیاردەرو پابەندی ئەو سیاسەت‌و دروشمەن. هەر ئەم سیاسەتەش دەستەبەری یەكهەڵوێستی كوردو كوردایەتی هێزە سیاسییەكانە، نەك لێدوانی لابەلا كە زیان بەم سیاسەتە یەكگرتووەی كوردستان دەدات.

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
 29/6/2014

بابەتی پەیوەندیدار

دانیشتووانی شاریا لە دووکەڵی مۆلیدەکان نیگەرانن و بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت: دۆخەکە کاتییە
هەواڵە ناوخۆییەکان29-11-2026

دانیشتووانی شاریا لە دووکەڵی مۆلیدەکان نیگەرانن و بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت: دۆخەکە کاتییە

شارەوانیی یەکی هەولێر: رۆژانە چاودێریی بازاڕ دەکەین و سەرپێچیکاران سزا دەدەین
هەواڵە ناوخۆییەکان29-11-2026

شارەوانیی یەکی هەولێر: رۆژانە چاودێریی بازاڕ دەکەین و سەرپێچیکاران سزا دەدەین

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان: دەست بە ئاوەوە بگرن
هەواڵە ناوخۆییەکان29-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان: دەست بە ئاوەوە بگرن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە