ماوەی سەرۆكایەتی بارزانی بۆ 2 ساڵی دیكە درێژدەكرێتەوە

30-06-2013
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مەسعود بارزانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
A+ A-

رووداو – هەولێر

یەكێتی و پارتی رێككەوتن هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دوابخرێت، هاوكات خستنە ریفراندۆمی پرۆژەیاسای دەستووریش دوابخرێ.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە (رووداو) گەیشتوون، لە كۆبوونەوەی دوێنێ شەممە 29-6-2013ی هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە دوور لە چاوی كامێراكان لە سلێمانی بەڕێوەچوو، هەردوولا لەسەر پرسەكانی دواخستنی ریفراندۆم لە سەر دەستوور، سازانی نیشتمانی و هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رێككەوتن.

لە ئەنجامی گفتوگۆكان پارتی دیموكراتی كوردستان رازی بووە بەوەی، كە دەستوور نەخرێتە ریفراندۆمەوەو سازانێكی نیشتمانی لەسەر ئەنجام بدرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، هەروەها بڕیاردراوە كە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵ دوا بخرێت، بەشێوەیەك كە ئەم دوو ساڵە زیاد نەكرێت و قابیلی درێژكردنەوە نەبێت.

بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستانیشدا، تاووتوێی ئەم بابەتە بكرێت و بخرێتە دەنگدانەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە