سەرۆک، جێگر و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردران

29-04-2014
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو – هەولێر

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان چەند كەسێك خۆیان بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، كە پێكدێت لە سەرۆك، جێگر و سكرتێری پەرلەمان، پاڵاوت.

دەنگدانەكە بەشێوەیەكی نهێنی بۆ هەرسێ پۆستەكە بەڕێوەچوو.

یوسف محەممەد، لە فراكسیۆنی گۆڕان بەبێ ركابەر خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كاندیدكردو بە زۆرینەی دەنگ (84 دەنگ) بووە سەرۆكی پەرلەمان.

جەعفەر ئیمنیكی لە پارتی دیموكراتی كوردستان‌ ‌خۆی‌ بۆ پۆستی‌ جێگری‌ سەرۆكی‌ پەرلەمان كاندیدكرد‌و ئەویش بە زۆرینەی دەنگ (78 دەنگ) بووە جێگری سەرۆكی پەرلەمان.

هەریەك لە فەخرەدین قادر لە فراكسیۆنی كۆمەڵ و ئەبو كاروان لەسەر لیستی‌ حیزبی‌ شیوعی‌ خۆیان‌ بۆ پۆستی‌ سكرتێری پەرلەمان پاڵاوت، بەڵام بە زۆرینەی دەنگ ( 73 دەنگ) كاندیدەكەی كۆمەڵ یەكلابووەوە.

هەر لە سەرەتای دانیشتنەكەدا فراكسیۆنی سەوز رایگەیاند "دەنگ بەو پرۆسە ناتەندروستە نادەین".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە