ئاگادارییەك لە وەزارەتی رۆشنبیرییەوە

28-11-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن وەزارەتی رۆشنبیری
A+ A-

رووداو- هەولێر

وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ و لاوانی‌ حكومەتی هه‌رێمی‌ كوردستان داوا له‌ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن ده‌كات كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رووماڵی‌ پرسی‌ رزگاركردنی‌ كچان و ژنانی‌ ئێزدی‌ نەكەن. هۆشداریش دەدات‌ له‌ هه‌ر جۆره‌ سه‌رپێچییه‌ك كە سزای‌ یاسایی به‌دواوه‌ ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ و لاوان به‌ نووسراوی‌ ژماره‌ 60 له‌ به‌رواری‌ 2014/11/19 داوا له‌ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی‌ بینراو، بیستراو، خوێندراو و ئه‌لیكترۆنی‌ ده‌كات كه‌ رووماڵی‌ پرسی‌ رزگاركردنی‌ كچان و ژنانی‌ ئێزدی‌ نه‌كه‌نه‌ هه‌واڵ‌. له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بڕیاردرا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت پرسی‌ رزگاركردنی‌ ئه‌و كچ و ژنه‌ ئێزدییانه‌ی‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ داعشدان بكرێته‌ هه‌واڵ‌، راپۆرته‌هه‌واڵ‌، راپۆرتی‌ رۆژنامه‌وانی‌، به‌دواداچوون و هیچ جۆرێكی‌ دیكه‌ی‌ رووماڵی‌ میدیایی و رۆژنامه‌وانی‌".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە