رووداو - هەولێر كاژێر 2:40 خولەكی ئەمڕۆ سێشەممە 28-10-2014 چەكە قورسەكانی هێزی پێشمەرگە بۆ پشتیوانی كۆبانێ لە میرەی بەحركەی هەولێرەوە بەرەو كۆبانێ بەڕێخران. بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەو هێزەی پێشمەرگە كە دەچێتە كۆبانێ لە 150 پێشمەرگە پێكدێت و لە هەردوو هێزی پشتیوانی یەك و هێزی پشتیوانی دووی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پێكدێن و چەكی قورسیان پێیە. ئەو چەكانەشی لەگەڵ خۆیان دەیبەن بریتییە لە تۆپی 120، 155، 57، 81، 82 و چەند جۆرێكی دیكەی چەك. رووداو زانیویەتی کە 62 پێشمەرگە بە رێگای زەمینی دەچنە کۆبانێ و 68 پێشمەرگەی دیکەش بە رێگای ئاسمانی دەڕۆن.
کوردستان04-06-2026سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی تورکیا جەخت لە گرنگی بەردەوامی هاوئاهەنگی دەکەنەوە