گەورەپیاوانی کوردانی ئێزدی لە شەرفەدین كۆبوونەوە

28-09-2016
یوسف موسا
گەورە پیاوانی کوردانی ئێزدی لە مەزارگەی شەرفەددین لە بناری چیای شنگال کۆبوونەوە
گەورە پیاوانی کوردانی ئێزدی لە مەزارگەی شەرفەددین لە بناری چیای شنگال کۆبوونەوە
نیشانەکردن کوردانی ئێزدی پەكەكە شنگال
A+ A-

رووداو - شەرفەددین

گەورەپیاوانی کوردانی ئێزدی، رۆژی چوارشەممە 28-9-2016 لە مەزارگەی شەرفەددین لە بناری چیای شنگال بۆ تاوتوێکردنی دۆخی کوردانی ئێزدی، ژیان و گوزەران و پاراستنی کولتووری ئێزدییان بەتایبەتی پاراستنی چیای شنگال کۆبوونەوە. مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال لە وەڵامی رووداودا رایگەیاند "کۆبوونەوەكەمان تایبەتە بە قسەکردن لەبارەی چۆنیەتی پاراستنی کولتووری کوردانی ئێزدی".

قایمقامی قەزای شنگال ئاماژەی بە پرسێكی تایبەت بە چیای شنگال كرد و گوتی "ماوەیەکی زۆرە چیای شنگال و هەندێک ناوچەی دیکە لەلایەن هێزێک، کە لە رۆژئاوای کوردستانەوە هاتوون و لە چیای شنگال و ناوچەکانی دیکەدا هەن، دەیانەوێت داگیرکاری بکەن و ئێمەش قبوڵی ناکەین، بۆیە داوادەکەین ئەو هێزە ئێرە جێبهێڵێت".

هاوكات قاسم شەشۆ، فەرماندەی جەنگاوەرانی كوردانی ئێزدی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "داوا لەو هێزە دەکەین کە هاتووەتە چیای شنگال، ناوچەکە هی ئێمەیە و بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان. ئێمە خۆمان دەتوانین پارێزگاری لێبکەین و هەر کاتێکیش پێویستمان پێیان بوو، داوایان لێدەکەین هاوکاریمان بكەن".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە