رووداو - سۆران
بەهۆی تۆپبارانەكانی ئێران 80 ماڵ لەسەر سنوور چۆڵکراون و سەتان دۆنم زەوی و باخ سووتاون.
تۆپخانه‌كانی سوپای ئێران ته‌نها هۆكاری برینداربوونی پێنج هاونیشتمانی باشوری كوردستان نه‌بوون، به‌ڵكو ژیان و گوزه‌رانی سه‌تان كۆچه‌ر و جووتیاری شێواند به‌هۆی زیانی ماڵی زۆره‌وه، گه‌وره‌ترین له‌وه‌ڕگای باشووری كوردستانیشی لەنێو برد، به سەتان دۆنم ره‌ز و باخ و پاوانی كردووەته خه‌ڵوز.
ئه‌و ناوچانه‌ی تۆپه‌كانی ئێران سووتاندوونی زیاتر له مانگێك به‌شی زۆری به‌رهه‌مه وه‌رزییه كشتوكاڵییه‌كانی ناوخۆ دابین ده‌كه‌ن، زۆرترین هه‌نگی باشووری كوردستانیش لەو ناوچانە په‌روه‌رده ده‌كرێن.
هاونیشتمانییەكی ناوچەكە دەڵێت "ساڵێك خه‌ریكی په‌روه‌رده كردنی هه‌نگ ده‌بین، چه‌ندین واریان پێ ده‌كه‌ین، له خواكوڕك و خنێره فڕۆكه‌كانی توركیا لێمان نه‌گه‌ڕان و هێناماننه به‌ربزین، لێره‌ش تۆپه‌كانی ئێران به‌و ده‌رده‌یان بردین و پوورهه‌نگه‌كانمان سووتان و بوونه ره‌ژوو".
بەهۆی سوتانی رووبه‌ری نزیكه‌ی 600 دۆنم ره‌ز و باخ، پاوان، كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان، ئاواره‌بوونی 80 خێزان و چۆڵبوونی 10 گوند، لیژنه‌ی خه‌مڵاندنی زیانه‌كان پێكهێنراوه.
ماوه‌ی زیاتر له 6 ساڵ بوو ئارامی باڵی به سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا كێشابوو، رووبه‌ری زه‌وییه‌كانی به جۆره‌ها دره‌ختی میوه‌ی داچێنراوه و ساڵانه ئه‌و چی او كوێستانانه شوێنی به‌رهه‌مهێنانی به‌شی زۆری به‌رهه‌مه كشتوكاڵ و شیره‌مه‌نییه‌كانی بازاڕه‌كانی باشووری كوردستان بوونه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ