رووداو - هەولێر
رۆژی چوارشەممە (27-9-2017) لە کۆنگرەی حەوتەمی پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD) شاهۆز حەسەن لە شوێنی ساڵح موسلیم بە هاوسەرۆک و هێڤی مستەفا لە شوێنی ئاسیە عەبدوڵڵا بە هاوسەرۆک هەڵبژێردرا.
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 28-9-2017، کۆنگرەی حەوتەمی پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD) لە ناوەندی ئارام تیگران لە شارۆچکەی رمێلانی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامبێت.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو لە رۆژی یەکەمی کۆنگرەکە 450 ئەندامی ئەو حیزبە بەشداریی کۆنگرەی حەوتەمی پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD) یان کردووە.
شاهۆز حەسەن و ساڵح موسلیم
هێڤی مستەفا و ئاسیە عەبدوڵڵا
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ