رووداو - کەرکووک تۆڕی میدیایی رووداو وەک یەکەم کەناڵ وێنەی بازگەی حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکووک بڵاودەکاتەوە، کە رۆژانە سەدان خێزانی ئاوارەی عەرەب لە رێگەی ئەو بازگەیەوە دەچنە نێو شاری کەرکووک و ناوچەکانی دەرووبەری و نیشتەجێ دەبن. ئەمە لەکاتێکدا کە ناوچەی حەویجە ئێستا لەژێر دەستی چەکدارانی داعشدایە. وەک ئاوارە عەرەبەکانی ناوچەی حەویجە باسی دەکەن، ئەوان لە ترسی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەکانی خۆیان جێدەهێڵن و دەزگا ئەمنییەکانی کەرکووکیش زۆربوونی تەقیینەوەکانی بۆ داتانەکردنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە عەرەبەکان دەگەڕێننەوە کە روویان لە شارەکەیان کردووە، کە بە پێی ئامارە نافەرمییەکان زیاتر لە 450 هەزار ئاوارەی عەرەب روویان لە کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری کردووە. دوایین ئاماری ئاوارەكانی كەركووك لەگەڵ ئەو ئاوارانەی كە لە رووداوەكانی پێشووتری ناوەڕاستی عێراق هاتبوونە كەركووك گەیشتە 450 هەزار ئاوارە بەهۆی كۆنترۆڵنەكردنی ئەو رێژە زۆرە ئیدارەی كەركووك بڕیاریدا هەموو بازگەكان بەڕووی دانیشتووانی ژێر دەسەڵاتی داعش دابخات، بەڵام سەرباری رێگریكردن لێی رووداو وەك یەكەم كەناڵ وێنەی بازگەی حەویجە بڵاودەكاتەوە كە رۆژانە بەسەدان خێزان پێیدا تێپەڕ دەبن بۆ نێوخۆی كەركووك. ئەوان بە گوتەی خۆیان ترسیان لە هێرشی فڕۆكە جەنگییەكان هەیە بۆیە ناوچەكانی خۆیان جێدەهێڵن. هاونیشتمانیانی كەركووكیش دەڵێن هاوكاریكردنی ئاوارەكان پێویستە، بەڵام ناكرێ لە نێوخۆی كەركووك جێگیر بكرێن. دەزگا ئەمنییەكانی كەركووك یەكێك لە هۆكاری بەردەوامیی تەقینەوەكان و كردەوە تووندوتیژییەكان دەگەڕێننەوەی بۆ داتانەكردنی ئەو رێژە زۆرە ئاوارەیەی كە هاتوونەتە كەركووك، بەڵام بازگەی حەویجە بەڕووی دانیشتووانی ژێر دەسەڵاتی داعش كراوەیە. سەرۆكی لیژنەی كۆچ و كۆچبەرانیش لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، نەتەوەیەکگرتووەکان بە كەمتەرخەم دەزانێت سەبارەت بە نەكردنەوەی كەمپی تایبەت بە ئاوارەكانی كەركووك . 22-10 یەكەم رۆژی دەستپێكی خوێندنە لە كەركووك، بەڵام زیاتر لە 70 قوتابخانە ئاوارەكانی تێدا نیشتەجێ كراون، ئەمەش دەبێتە گرفتێكی دیكە كە رووبەڕووی ئیدارەی كەركووك دەبێتەوە و پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە.
تەندروستی25-10-2026وەزارەتی تەندروستی: خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بوونەتە هۆی گەڕاندنەوەی زیاتر لە 182 ملیار دینار بۆ هاونیشتمانییان
تەندروستی25-10-2026تەندروستیی سۆران: رەزامەندی درا لەسەر دابینکردنی دوو ئامێری پێشکەوتوو بۆ نەخۆشخانەی سۆران