تورکیا رێگەنادات تەرمی13 شەهیدی یەپەگە ببردرێنەوە باکووری کوردستان

27-07-2015
غەریب مەجید
رووداو
رووداو
نیشانەکردن یەپەگە
A+ A-

رووداو - ئیبراهیم خەلیل

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27-7-2015 لە خاڵی سنووری پێشابوورەوە تەرمی13 شەهیدی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە کە لە رۆژئاوای کوردستان لە شەڕی داعشدا شەهیدبوون گەیێنرانە باشووری کوردستان.


تاوەکو ئێستا بەرپرسانی تورکیا رێگەیان نەداوە تەرمەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلەوە بگەیێنرێتەوە باکووری کوردستان. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هەموو ئاسانکارییەکی کردووە بۆ ناردنەوەی تەرمی 13 گەریلا شەهیدەکەی یەپەگە بۆ باکووری کوردستان، بەڵام تورکیا وەرینەگرتوونەتەوە. 

سەرچاوەیەکی باڵای بەرپرس لە سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "تەرمی ئەو شەهیدانەی یەپەگە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییان لێکراوە و هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بردنەوەیان بۆ تورکیا، بەڵام حکومەتی تورکیا بە هیچ شێوەیەک رازی نەبووە ئەو تەرمانە وەربگرێتەوە". 

گەریلاکان لە شەڕی دژی داعش لە رۆژئاوای کوردستان شەهیدبوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە