کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سۆران عومەر

سۆران عومەر

kurdistan

سۆران عومەر بەتەمای دەبە هاویشتن بوو؟

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

27-05-2014
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد27-05-2014

بابەتی پەیوەندیدار

دادگە وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە: هیچ بۆرییەکی قاچاخی نەوت لە ئەنبار نییە ناوی براکانتی تێدانیە
عێراق26-11-2026

دادگە وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە: هیچ بۆرییەکی قاچاخی نەوت لە ئەنبار نییە ناوی براکانتی تێدانیە

کڵچدارئۆغڵو سەردانی باخچەلی کرد؛ باسی کێشەکانی میدیایان کرد
تورکیا26-11-2026

کڵچدارئۆغڵو سەردانی باخچەلی کرد؛ باسی کێشەکانی میدیایان کرد

دەروازەکانی شووشمێ و پشتە داخران
هەواڵە ناوخۆییەکان26-11-2026

دەروازەکانی شووشمێ و پشتە داخران

رووداو - هەولێر

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی، باس لە نیازێكی بۆ هاویشتنی دەبە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات، بەڵام وەك خۆی دەڵێ خۆشەویستیی بۆ سەرۆكی پەرلەمان رێگر بووە لەو كارە.

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دانیشتنی دوێنێ دووشەممەی پەرلەمانی كوردستانی بەجێهشت، بەهۆی ناكۆكییان لەگەڵ یوسف محەممەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان. بەڵام ئەو بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "لەدوای دانیشتنەكە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تەلەفۆنی بۆ كردووم و ئەمڕۆش لە سەرۆكایەتی پێكەوە دانیشتین و هیچ كێشەیەك نەماوە".

سۆران عومەر دەڵێت "من خۆم واژۆم كۆكردەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی قەیرانی ئابووری و قەیرانی مو‌وچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی قو‌وتی خەڵك لە دانیشتنی پەرلەمان باس بكرێت، بەڵام سەرۆكی پەرلەمان ئەمەی خستە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ رەتكرایەوە و منیش دانیشتنەكەم بەجێهێشت".

سۆران عومەر، كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانە  گوتی "سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانم زۆر خۆشدەوێت و دەخوازم وەك گەنجێك سەركەوتووبێت ، بۆیە ئەگەر لەسەر ناهەق دەبە ئاوی تێبگیرێ ئەوا خۆم دەدەمە بەر دەبە ئاوەكە".

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبو‌وك نو‌وسیویەتی "لەخولی سێیەمی پەرلەماندا رێك ئا لەم دۆخەی ئەمڕۆدا دەبە دەوەشێنرایە سەرۆكی پەرلەمان لەسەر قوتی خەڵك، بەڵام ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان قسەكردن لەسەر قوتی خەڵكی خستە دەنگدان و ئەوانەی كە لافی كوردایەتی و بەرگری لەزمان و مێژووی كوردیان لێدەدا و 3 كاژێر خوتابیان پێشكەش كرد! دەنگیاندا بەوەی كە پەرلەمانتاران گفتوگۆ نەكەن لەسەر قوت و مو‌وچەی خەڵك" .

پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵ ئاماژەی بەوەداوە "دڵم نەهات دەبە بگرمە د.یوسف، چونكە زۆرم خۆشدەوێت و ئاواتمە سەرۆكێكی زۆر سەركەوتوو بێت، بۆیە بەتەنها هاتمە دەرەوە و دانیشتنەكەم جێهێشت و پاش بەندەش كاك شوان قەڵادزێیی هەمان شتی كرد".

بابەتی پەیوەندیدار

دادگە وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە: هیچ بۆرییەکی قاچاخی نەوت لە ئەنبار نییە ناوی براکانتی تێدانیە
عێراق26-11-2026

دادگە وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە: هیچ بۆرییەکی قاچاخی نەوت لە ئەنبار نییە ناوی براکانتی تێدانیە

کڵچدارئۆغڵو سەردانی باخچەلی کرد؛ باسی کێشەکانی میدیایان کرد
تورکیا26-11-2026

کڵچدارئۆغڵو سەردانی باخچەلی کرد؛ باسی کێشەکانی میدیایان کرد

دەروازەکانی شووشمێ و پشتە داخران
هەواڵە ناوخۆییەکان26-11-2026

دەروازەکانی شووشمێ و پشتە داخران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە