گەزۆی سلێمانی.. باشترین دیاری بۆ گەشتیاران

27-03-2015
شادیە رەسول
رووداو
رووداو
نیشانەکردن گەزۆی سلێمانی
A+ A-

رووداو - سلێمانی

هەر گەشتیارێكی رۆژهەڵاتی كوردستان كە بۆ بەسەربردنی پشووەكانی نەورۆز دێتە باشووری كوردستان، نایەوێ‌ بە دەستی خاڵی بگەڕێتەوە. ئەو دیارییەی حوسێن دەیەوێت لەگەڵ خۆی بیباتەوە جیاوازە. چوونكە كتێبێكی كڕیوە .

بە بەراوورد بە ساڵانی رابردوو, هاتنی گەشتیاران تەواو لە كزیداوە. تەنانەت ئەوانەی لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە دەهاتن كەمیكردووە. زۆربەی ئەوانەی بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان دەگەڕێنەوە دەیانەوێت جلوبەرگی كوردی وەك دیاری ببنەوە.

گەزۆی سلێمانی، ئەو  شیرینییەی وەك فرۆشیارانی دەڵێن لە ئاسمانەوە دەبارێ‌. باشترین دیاری ئەمساڵە بۆ گەشتیاران. ئێستا گەشتیاران راهاتوون و نێوبانگی تۆفیقی حەڵواچییان بیستووە و   دەیانەوێ‌ گەزۆكەی ئەویان بەدەستەوەبێ‌.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرێتی گەشتوگوزار لە سلێمانی، لە خاڵی سنووری باشماخەوە 7500 گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی، بە پێچەوانەشەوە زیاتر لە 5000  گەشتیاری نێوخۆیی روویان لە وڵاتی ئێران كردووە، بەپێی ئامارەكەش هاتنی گەشتیار لە چاو ساڵی رابردوو 80% كەمیكردووە .

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە