رووداو- هەولێر
د. حەمید دەربەندی، بەرپرسی دۆسیەی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگەوازەكەی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPGبە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەمیشە ئامادە بووە و ئامادەیە هاوكاری براكانی لە رۆژئاوا بكات".
د. حەمید روو لە پارتەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێ، "هەمووتان پێكەوەبن هەروەك لە رێككەوتنی هەولێر پەیمانتاندا".
دەربەندی دەشڵێت "سەرۆكایەتی هەرێم هەمیشە ئامادەبووە و ئامادەیە هاوكاری براكانی لە ڕۆژئاوا بكات. دووبارەی دەكەینەوە هەمووتان پێكەوەبن هەروەك لە ڕێككەوتنی هەولێر پەیمانتاندا، ئێمە ئامادەین هەرچی پێمان بكرێت هاوكاریتان بكەین. هەر خۆتان بوون كە نەتانهێشت هاوكاریتان بكەین".





