کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

 دیمەنێكی شاری كەركووك

دیمەنێكی شاری كەركووك

kurdistan

عەرەب و توركمان داوای دروستكردنی هێز لە كەركووك دەكەن

مەحموود یاسین کوردی

مەحموود یاسین کوردی

27-01-2015
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مەحموود یاسین کوردی
مەحموود یاسین کوردی27-01-2015

بابەتی پەیوەندیدار

گرژی لەنێوان هاندەرانی یانەکانی هەولێر و دهۆک دروستبوو
وەرزش20-11-2026

گرژی لەنێوان هاندەرانی یانەکانی هەولێر و دهۆک دروستبوو

سوپای پاسداران: مین لە تەنگەی هورمز بە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتدا تەقییەوە و گڕی گرت
ئێران20-11-2026

سوپای پاسداران: مین لە تەنگەی هورمز بە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتدا تەقییەوە و گڕی گرت

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: یەکەمجارە لە مێژوودا ئێران ناتوانێ نەوت بفرۆشێ
جیهان20-11-2026

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: یەکەمجارە لە مێژوودا ئێران ناتوانێ نەوت بفرۆشێ

رووداو- هەولێر

عەرەب و توركمانەكانی كەركووك داوای دروستكردنی حەشدی شەعبیان لە حكومەتی عێراق كردووە.

رێبوار تەها، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چەند لایەنێكی عەرەب و توركمانی كەركووك بە بیانووی شەڕی داعش داوای دروستكردنی میلیشیایان لە ژێر ناونیشانی حەشدی شەعبی كردووە، ئێمەش بە تووندی ئەو بابەتەمان رەتكردووەتەوە، چونكە كەركووك پێویستی بە هێز نییە و پۆلیس و پێشمەرگە سەروماڵی هەموو پێكهاتەكانی ئەو شارەیان پاراستووە. رێبوار تەها دەڵێت:" لە كەركووك بۆشایی ئەمنی نییە تا میلیشیا دروست بكرێت".

رێبوار تەها هەروەها دەشڵێت:" عەرب و توركمانەكان بە فەرمی ئەو داوایەیان لە حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە، ئەوەی ئێمەش هەستمان پێكردووە بەدەمەوەچوونێك لە لایەن بەغداوە بۆ دروستكردنی هێزی چەكدارو حەشدی شەعبی هەیە".

لە چەند رۆژی رابردوودا محەممەد خەلیل جبووری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئاشكرایكرد، كە سێ‌ فەوجی چەكدارییان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش ئامادەن و ئەركی هۆزە عەرەبیەكانیشە ناوچەكانیان لە ژێر دەسەڵاتی داعش دەربهێنن.

هەفتەنامەی رووداو لە ژمار 344 ی رۆژی 26ی كانوونی دووەمی 2015 لە سەر زاری ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، كە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە نامەیەكدا كە بۆ نوێنەرانی كورد لە بەغدا ناردوویەتی، داوای لێكردوون بەهیچ شێوەیەك رێگە بە دروستكردنی هێزی حەشدی شەعبی لە كەركووك و ناوچە جێناكۆكەكان نەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

گرژی لەنێوان هاندەرانی یانەکانی هەولێر و دهۆک دروستبوو
وەرزش20-11-2026

گرژی لەنێوان هاندەرانی یانەکانی هەولێر و دهۆک دروستبوو

سوپای پاسداران: مین لە تەنگەی هورمز بە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتدا تەقییەوە و گڕی گرت
ئێران20-11-2026

سوپای پاسداران: مین لە تەنگەی هورمز بە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتدا تەقییەوە و گڕی گرت

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: یەکەمجارە لە مێژوودا ئێران ناتوانێ نەوت بفرۆشێ
جیهان20-11-2026

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: یەکەمجارە لە مێژوودا ئێران ناتوانێ نەوت بفرۆشێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە